موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی بەنزینخانە دابەش دەکرێت .
سەفین عەبدولباقی بەڕێوەبەری کارگێڕی بەنزینخانەی سیدەکانی هاوچەرخ، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەی چوار ڕۆژە لە ڕێگەی بەنزینخانەکەمان نەوت بەسەر هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆست دابەش دەکەین کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە .
زیاتر گووتی:” لە سنووری سیدەکان بەگشتی زیاتر لە چوار هەزار خێزان مافی وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتەیان هەیە و کە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر دابینکراوە و بە 103500 دینار پێیان دەدرێت .
گووتیشی:” پرۆسەکە بەبێ گرفت بەڕێوەدەچێت، هاووڵاتییان دەتوانن لە بەیانییان تا ئێوارە سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی نەوتەکەیان،
































































