دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

    مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

    وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

    وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی لە رووسیا رادەگەیەنێت

    نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى پارتى له‌ ئه‌وروپا كۆبووه‌وه‌

    نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى پارتى له‌ ئه‌وروپا كۆبووه‌وه‌

    نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە ده‌نگى ئێوه‌ دیاری دەکرێت

    نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە ده‌نگى ئێوه‌ دیاری دەکرێت

  • عێراقی
    لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا؛ ژمارەیەكی زۆر كارتی دەنگدان دەستی بەسەرداگیرا

    لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا؛ ژمارەیەكی زۆر كارتی دەنگدان دەستی بەسەرداگیرا

    پارێزگای بەسرە؛ لەبری كوشتنی مامۆستایەك 200 حوشتر وەك خوێنبایی درا

    پارێزگای بەسرە؛ لەبری كوشتنی مامۆستایەك 200 حوشتر وەك خوێنبایی درا

    كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئه‌وانه‌ی له‌ بانگه‌شه‌ به‌رده‌وام بن به‌ تووندی سزا ده‌درێن

    كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئه‌وانه‌ی له‌ بانگه‌شه‌ به‌رده‌وام بن به‌ تووندی سزا ده‌درێن

    وەزیری جەنگیی ئەمەریكا هەڕەشە لە عێراق دەكات

    وەزیری جەنگیی ئەمەریكا هەڕەشە لە عێراق دەكات

  • جیهانى
    یەکێتی ئەوروپا ڤیزەی هاووڵاتیانی ڕووسیا سنووردار دەکات

    یەکێتی ئەوروپا ڤیزەی هاووڵاتیانی ڕووسیا سنووردار دەکات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

    ترەمپ : ئێران داوای هەڵگرتنی سزاكانی كردووە؛ من ئامادەم بۆ قسەكردن

    ترەمپ : ئێران داوای هەڵگرتنی سزاكانی كردووە؛ من ئامادەم بۆ قسەكردن

    توركیا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو دەكرد

    توركیا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو دەكرد

  • وتار
    هەڵبژاردن.. وەك ماف و ئەرك و ئەمانەت

    هەڵبژاردن.. وەك ماف و ئەرك و ئەمانەت

    مەسروور بارزانی داینەمۆی گەشەسەندنی كوردستان

    مەسروور بارزانی داینەمۆی گەشەسەندنی كوردستان

    گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاوسەنگی عێراق

    گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاوسەنگی عێراق

    حكومه‌تی هه‌رێم شۆڕشێک لە ئاوەدانکردنەوە و پڕۆژەکانی ژێرخاندا

    حكومه‌تی هه‌رێم شۆڕشێک لە ئاوەدانکردنەوە و پڕۆژەکانی ژێرخاندا

    بۆچی پارتی داوای هاوسەنگی، هاوبەشی و سازان دەكات؟

    بۆچی پارتی داوای هاوسەنگی، هاوبەشی و سازان دەكات؟

    ناوم رێكارە

    ناوم رێكارە

  • ڕاپۆرت
    شارە نهێنیەكەی بیابان؛ مێژووی خەلافەتێكی گۆڕی

    شارە نهێنیەكەی بیابان؛ مێژووی خەلافەتێكی گۆڕی

    وشكه‌ساڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک و ئابوری عێراق دروست ده‌كات

    وشكه‌ساڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک و ئابوری عێراق دروست ده‌كات

    وەزیری كارەبا: 4 ملیۆن هاووڵاتی كە لە 50%ی كوردستانن لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن و لە 80%ی پارەیەكی كەمتر لەجاران دەدەن

    وەزیری كارەبا: 4 ملیۆن هاووڵاتی كە لە 50%ی كوردستانن لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن و لە 80%ی پارەیەكی كەمتر لەجاران دەدەن

    بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران: لەمەودوا نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەی ئەژنۆ و جۆمگەی حەوز لە سۆران دەکرێت

    بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران: لەمەودوا نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەی ئەژنۆ و جۆمگەی حەوز لە سۆران دەکرێت

    گه‌نجانى ئيداره‌ى سۆران لە (8) ەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان

    گه‌نجانى ئيداره‌ى سۆران لە (8) ەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان

    داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت پارێزگاری لە سەوزایی و دارو درەختەكانی شار بكەن

    داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت پارێزگاری لە سەوزایی و دارو درەختەكانی شار بكەن

  • دیمانە
    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

    وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەسرور بارزانی گفتێك نادات نەیباتە سەر و خاوەن ئەو بەڵێنەیە كە دەڵێت كردمان و دەتوانین بیكەین

    وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەسرور بارزانی گفتێك نادات نەیباتە سەر و خاوەن ئەو بەڵێنەیە كە دەڵێت كردمان و دەتوانین بیكەین

     وەزیری كارەبا: 50% دانیشتوانی هەرێم لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن 

     وەزیری كارەبا: 50% دانیشتوانی هەرێم لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن 

    ئالان حەمەسەعید: لە کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانە دروستکراون

    ئالان حەمەسەعید: لە کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانە دروستکراون

  • ئابوورى
    ڕێباز حەملان: ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات ستەمە و پاساوەکانیان بۆ نەناردنی مووچە ڕاست نین

    ڕێباز حەملان: ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات ستەمە و پاساوەکانیان بۆ نەناردنی مووچە ڕاست نین

    ئەمڕۆ نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

     نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

    ئەمڕۆ نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

    ئەمڕۆ نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

    نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی

    نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی

  • وەرزشی
    پێکانەکەی کۆرتوا پلانەکانی بەلجیکا بۆ پاڵاوتنی مۆندیال ئاڵۆزتر دەکات

    پێکانەکەی کۆرتوا پلانەکانی بەلجیکا بۆ پاڵاوتنی مۆندیال ئاڵۆزتر دەکات

    ئەمشەو ئارسێناڵ سەردانی “دۆزەخ” دەكات

    ئەمشەو ئارسێناڵ سەردانی “دۆزەخ” دەكات

    “بەیەكەوە بەرەو مۆندیالی 2026”

    “بەیەكەوە بەرەو مۆندیالی 2026”

    ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتوو پلانی هەیە

    ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتوو پلانی هەیە

  • تەندروستى
    “ئاه كێشان” كلیلی كەمكردنەوەی فشار و باشتركردنی سییەكان

    “ئاه كێشان” كلیلی كەمكردنەوەی فشار و باشتركردنی سییەكان

    کام هۆکار دەبێتە هۆی ئازار لە کاتی بەکارهێنانی ڤیتامین B12 لە ڕێگەی ماسولکەوە

    کام هۆکار دەبێتە هۆی ئازار لە کاتی بەکارهێنانی ڤیتامین B12 لە ڕێگەی ماسولکەوە

    سوودەكانی خواردنەوەی چای ماتشا بۆ تەندروستی مرۆڤ

    سوودەكانی خواردنەوەی چای ماتشا بۆ تەندروستی مرۆڤ

    خەمۆکی زستانە پشتگوێ مەخە

    خەمۆکی زستانە پشتگوێ مەخە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    پەیامێك بۆ هەڵسوكەوتی دەستەڵاتدارێك

    پەیامێك بۆ هەڵسوكەوتی دەستەڵاتدارێك

    سەدان ئافرەتی خوارووی عێراق بەرەو هەرێمی كوردستان رایانكردووە

    سەدان ئافرەتی خوارووی عێراق بەرەو هەرێمی كوردستان رایانكردووە

    تیۆری گەشەسەندنی دەروونی_کۆمەڵایەتی(PsychosocialDevelopment)  ئێریک ئێریکسۆن

    تیۆری گەشەسەندنی دەروونی_کۆمەڵایەتی(PsychosocialDevelopment)  ئێریک ئێریکسۆن

    ئافرەتێك 24 جار هاوسەرگیری كردووە11یانی كوشتووە

    ئافرەتێك 24 جار هاوسەرگیری كردووە11یانی كوشتووە

  • هەمەڕەنگ
    دایکان و باوکان ئاگاداری مەترسیەکانی جەلی خەوبن

    دایکان و باوکان ئاگاداری مەترسیەکانی جەلی خەوبن

    زۆر بەکارهێنانی بیستۆک، دەبێتە هۆی زرنگانەوەی گوێ و لەدەستدانی بیستن

    زۆر بەکارهێنانی بیستۆک، دەبێتە هۆی زرنگانەوەی گوێ و لەدەستدانی بیستن

    نرخی دراوەكان گۆڕنكاریان بەسەرداهات

    نرخی دراوەكان گۆڕنكاریان بەسەرداهات

    شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین دەگاتە هەرێمی کوردستان

    شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین دەگاتە هەرێمی کوردستان

  • هەفتەنامە
    سوودەكانی سركەی ترێ

    سوودەكانی سركەی ترێ

    زانایان مێشکی مرۆڤ بۆ کۆمپیوتەر بەکار دێنن

    زانایان مێشکی مرۆڤ بۆ کۆمپیوتەر بەکار دێنن

    بەهای زێڕ لە بەرزبوونەوەیە

    بەهای زێڕ لە بەرزبوونەوەیە

    کەشناسی : ساڵێکی تەڕ و باراناوی بەڕێوەیە

    کەشناسی : ساڵێکی تەڕ و باراناوی بەڕێوەیە

No Result
View All Result

Home نوێترین هەواڵ

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان: پارتی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان، ئامادەیە رووبەڕووی هەموو كەسێك ببێتەوە

4 حەفتە له‌مه‌وپێش
مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان: پارتی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان، ئامادەیە رووبەڕووی هەموو كەسێك ببێتەوە
7
VIEWS
Share on Twitter

دەنگ بە پارتی بدەن، بۆ ئەوەی سەربەرزتر و سەركەوتووتر بین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/16، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە هەولێر بەڕێوە چوو.

لە گوتارێكدا كە لە ئاهەنگەكە پێشكەشی كرد، جێگری سەرۆكی پارتی دەستخۆشیی لە كادیر و هەڤاڵانی پارتی كرد و هیوای ماندوونەبوونی بۆ خواستن و رای گەیاند، ئەم ماوەیە بۆ ماوەی مانگێك ئێمە خزمەتی ئەم خوشك و برایانە دەكەین، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوان بتوانن لە بەغدا خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن، بۆیە هەموو بەیەكەوە پشتیوان دەبین بۆ سەرخستنی ئەم لیستە و ناردنی ئەم خوشك و برایانە بۆ پەرلەمانی عێراق.

هەروەك باسیشی لە گرنگیی ئەم هەڵبژاردنە كرد و ئەوەی خستە ڕوو كە لە كوردستاندا پارتی هیچ كێبڕكێكارێكی نەماوە، ئەمەی ماوە ئێستا لە بەغدا ململانێی پارتی دەكەن، بۆیە پێویستە ئێمە بچینە بەغدا و لەوێ شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەین.

ئەمەش دەقی گوتارەكەیە:

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خوشك و برایانی بەڕێز و خۆشەویست
جەماوەری خۆڕاگر و سەربەرزی رێبازی بارزانی
زۆر زۆر بەخێر بێن و بەیانیتان باش

دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە ئەم وەرزەی هەڵبژاردن كە هاتووە، لەوانەیە زۆر لەوە زیاتر ئەزیەتتان بدەین، بەڵام ئامادەبوونتان جێی ڕێز و پێزانینی هەموو لایەكمانە و هیوادارین چۆن لێرە ئامادەن، لەم ماوەیە بەردەوام بن بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیستی سەربەرزی شەهیدان، لیستی پێشمەرگە قارەمانەكان، لیستی سەرۆك بارزانی، لیستی ئەم كاندیدە سەربەرزانە كە دەبنە نوێنەری راستەقینەی خەڵكی كوردستان.

ئەم ماوەیە بۆ ماوەی مانگێك ئێمە خزمەتی ئەم خوشك و برایانە دەكەین، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەوان بتوانن لە بەغدا خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن، بۆیە هەموو بەیەكەوە پشتیوان دەبین بۆ سەرخستنی ئەم لیستە و ناردنی ئەم خوشك و برایانە بۆ پەرلەمانی عێراق.
بێگومان، پێشڕەوی كورد ئینشائەڵا هەتا هەتایە هەر پارتی دەبێ و هەر بارزانیش سەرۆكمان دەبێت.
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێ و سڵاوی جەنابی سەرۆك بارزانیتان پێ رادەگەیەنم.

هەڤاڵانی بەڕێز و خۆشەویست
دیسان وەرزی هەڵبژاردنە و دەبێ هەوڵێكی جددی بدەین بۆ ئەوەی پارتی هەروەك خۆشتان دەزانن ببێت بە ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەكیی نەتەوەكەمان. سەرخستنی ئەم لیستە، سەرخستنی لیستی پارتی بۆ ئەوەیە كە هەموو خەونەكانی گەلەكەمان ببن بە راستی.
ئەم هەڵبژاردنە بۆ گرنگە؟ ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی پەرلەموانی عێراقە، لەوانەیە زۆر پرسیار دروست ببێت كە بۆ پێویستە ئەم هەڵبژاردنە زۆر زۆر خۆمان ماندوو بكەین و بۆچی سەربكەوین؟ بەڕێزان، لە كوردستان پارتی هیچ مونافسێكی نەماوە، ئەمەی ماوە ئێستا لە بەغدا ململانێی پارتی دەكەن، بۆیە پێویستە ئێمە بچینە بەغدا و لەوێ شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەین. بەغدا بووەتە شوێنێك بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە چاویان بە سەركەوتنی كوردستان هەڵنایەت، یان بۆ ئەو كەس و لایەنانەی كە نەیانتوانیوە لە كوردستان ململانێی پارتی بكەن، بەغدایان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەوێ دژایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن و رێگریی لە پرۆژە و سەركەوتنەكانی كوردستان بكەن، بۆیە ئێمە پێویستە بچینە ئەوێ، بە تەواجودی خۆمان، بە بوونی خۆمان، بە بوونی هەڤاڵانی تێكۆشەری پارتی، لەوێ بتوانین ئەو بەربەستانەش هەڵبگرین، ئەو رێگرییانە هەڵبگرین و جارێكی تر هەموو شتەكان بخەینەوە سەر ڕێگەی راست، پەیوەندییەكانی ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی تر وا بكەین بەهێزتر بن و وا بكەین كە دەستوور وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێ و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان لە بەغداوە دەستەبەر بكرێ.

ئێمە كە ئەم نوێنەرانە دەنێرینە بەغدا بۆ ئەوەیە لەوێ نەك تەنیا بەرگریی لە مافی خەڵكی كوردستان بكەن، دەبێت بەرگریی لە مافی تاك بە تاكی خەڵكی ئەم وڵاتە بكەن بە هەموو پێكهاتەكانەوە، بە هەموو ئایینەكانەوە، دەبێ بەرگریی لە دیموكراسیەت بكەن، بەرگریی لە دەستوور بكەن، بەرگریی لە فیدرالیەت بكەن، بەرگریی لە خەڵكی ستەملێكراو بكەن، نوێنەرانی ئێمە نوێنەری هەموو ئەو كەسانەن كە بەدوای چەسپاندنی دادپەروەرین.

خوشك و برایان
ئێمە چۆن هەڵبژاردن بكەین؟ كادیری پارتی كادیرێكی بەڕەوشتە، ئەندامانی پارتی لەسەر رێبازێك پەروەردە كراون كە رێز لە یاسا بگرن، بە شێوەیەكی شارستانی دەبێ ئەم هەڵبژاردنە و بانگەشەی هەڵبژاردن بكرێ، بۆیە داوا لە هەموو لایەكتان دەكەم، لە ئاستی پارتی بانگەشە بكەن، خۆتان نەهێننە ئاستی خەڵكانێكی تر كە چاویان بە سەركەوتنی ئێوە هەڵنایەت.

بەڕێزان
ئێمە كە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەین، بێگومان دەبێ باسی هەم رابردووی خۆمان بكەین، هەم باسی ئەوە بكەین چیمان كردووە بۆ خەڵك، هەم باسی بەرنامەی ئاییندە و داهاتووی كوردستانیش بكەین. ئەگەر ئێستا كەسێك هاتبا و بە ئێوەی بگوتبا، بەڵێنی بە ئێوە بدابا كە ئێمە دێین كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەین، دێین قەیرانی ئاو چارەسەر دەكەین، دێین هەوای پیسی هەولێر پاك دەكەینەوە، دێین كارێكی وا دەكەین چیتر دووكەڵی مۆلیدە هەڵنەمژن، دێین پشتێنێكی سەوزایی و دارستان لە دەوری هەولێر دروست دەكەین، دێین خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكەین، لەوانەیە پرسێك دروست ببا كە ئەم بەڵێنانە زۆر قورسن و جێبەجێ ناكرێن، یان دڵمان پێی خۆش با كە ئەمانە بەڵێنی زۆر گەورەن و ئەگەر ببن، پێشكەوتنی زۆر گەورە لە وڵاتەكەی ئێمەدا دروست دەبێت. خوشك و برایان، ئەمانە بەڵێن نین، ئەمانە هەموو ئەو دەستكەوتانەن كە پارتی بۆ ئەم وڵاتە و بۆ هەولێر و بۆ كوردستان بەجێی هێناون.

شكور بۆ خوا لە سایەی سەركردایەتیی پارتی، حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی كە پارتی سەرپەرشتیی كردووە، هەگبەیان پڕە لە دەستكەوت، لە بەرگریكردن لە ماف و كەرامەتی خاك و نیشتمان و ئەم گەلە، لە پێشكەوتن، لە ئاوەدانی و سەركەوتن و پێشكەوتنی زۆر گەورەش چاوەڕێی ئێمە دەكات لە ئاییندەدا.

پێشتریش گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی، نەیانتوانی رامانگرن، ئێستاش دەیانەوێ گومان دروست بكەن لەسەر ئەوەی كە بتوانین دەستكەوتی زیاتر بەدەست بهێنین، كە بتوانین هەموو دەستكەوت و مافەكانی خەڵكی كوردستان، دەستوور جێبەجێ بكەین، كە بتوانین هەموو بستێكی داگیركراوی كوردستان بگەڕێنینەوە، كە بتوانین هەنگاو بە هەنگاو بەرەو كوردستانێكی پێشكەوتووتر بڕۆین، ئێستاش دەیانەوێ گومانمان بۆ دروست بكەن و پێمان بڵێن ئێوە ناتوانن ئەو سەركەوتنانە بەدەست بهێنن، بەڵام دیسانیش دەڵێین، ئێمە دەتوانین زیاتر سەركەوتن بەدەست بهێنین، دەتوانین زیاتر بەرەو پێشەوە بچین، دەتوانین پارتی بكەینە گەورەترین و سەركەوتووترین لیست لە هەڵبژاردنی عێراق لەم وەرزی هەڵبژاردنەدا.

خوشك و برایان
ئەم سەركەوتنانە منەتی كەسی تێدا نییە، كەس خێری پێ نەكردووین، ئەمە بەرهەمی قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەكانە، بەرهەمی رەنج و خەباتی ئێوەی خۆشەویستە، دەستكەوتی جووتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و دایك و باوكە خۆشەویستەكان و هی خۆڕاگریی ئەم نەتەوەیە، ئەمانە دەستكەوتی ڕێبازی بارزانین، بۆیە كەس منەتمان بەسەردا نەكات، ئەوەی كردوومانە بە دەست و بازووی خۆمان بەدەستمان هێناوە.

بەڕێزان

من پەیامێكم بۆ ئەندام و لایەنگرانی پارتی هەیە، پێش هەموو شتێك دەستی ماندووبوونتان دەگوشم و سوپاسیشتان دەكەم، ئێوە نەبوونایە ئێمە هیچ یەكێك لەم دەستكەوتانەمان بەدەست نەدەهێنا. خوامان لەگەڵ بووە، بەڵام هێز و بازووی ئێوە بووە كە هێزی بە ئێمە بەخشیوە و توانیومانە سەركەوتن دوای سەركەوتن تۆمار بكەین، بۆیە سوپاس بۆ ئێوە. سوپاس بۆ ئێوە خوشك و برایانی بەڕێز. بەڵام با بزانین ئەم هەڵبژاردنانەش دیسان چاوەڕێی هەڵمەتی ئێوەن، چاوەڕێی دەنگی ئێوەن، تكاتان لێ دەكەم هەمووتان بچن بۆ سەر سندووقی دەنگدان، جارێكی تر، سەركەوتنێكی گەورەتر بۆ پارتی تۆمار بكەن.

دەمەوێ سەرنجتان بۆ بابەتێك رابكێشم، بۆ ئەو كەسانەی كە تاكوو ئێستا دڵنیا نین لەوەی كە ئەم هەڵبژاردنانە چەند گرنگن، دڵنیا بن ئەگەر ئێمە دەنگ نەدەین، ئەگەر ئێوە نەچنە سەر سندووقی دەنگدان، خەڵكێكی تر لە جیاتی ئێوە دەنگ دەدات، خەڵكێكی تر لە جیاتی ئێوە بڕیار دەدات و خۆشتان دەزانن ئەگەر پارتی وەكوو هەوێنی سەركەوتن گەورەترین دەنگەكان بەدەست نەهێنێت، ئەو دەنگانەی بۆ لایەنەكانی تر دەچن، ناكەونە خزمەتی كوردستان، بۆیە ئەركە بۆ هەمووتان كە ئێمە بڕۆین و گەورەترین و زیاترین دەنگ بۆ پارتی بەدەست بهێنین، بۆ ئەوەی بتوانین زیاترین خزمەتی كوردستان بكەین. خەڵكی تر پێشتریش هەوڵی جددیان داوە كە لە جیاتی ئێمە خۆیان وەكوو نوێنەری خەڵكی كوردستان پێشان بدەن، بەڵام بەداخەوە نە بەرگرییان لە كوردستان كردووە، نە ئامادە بوون لەسەر كوردستان خۆیان بكەن بە قوربانی، بەڵكوو دەستیان لەگەڵ دەستی ناحەز تێكەڵ كرد و پیلانیان دژی كوردستان داڕشت. بۆ ئەوەی رێگریی لەوانە بكرێ، بۆ ئەوەی دەستی ئەوانە كورت بكرێ، دەبێ پارتی بە هەموو هێزی خۆیەوە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

پەیامێكی تریشم هەیە بۆ ئەو خەڵكانەی كە تاكوو ئێستا بڕوایان بە لایەنەكانی تر هەیە و پێیان وایە دەتوانن دەستكەوت بەدەست بهێنن ئەگەر دەنگ بە لایەنەكانی تر بدەن. بەڕێزان، هەروەك گوتم ئێمە هەگبەمان پڕە لە دەستكەوت، دەتوانین لە بەیانی تاكوو ئێوارە باسی دەستكەوتەكانمان بكەین، باسی خۆڕاگرییەكانمان بكەین، باسی قوربانیدانی خۆمان بكەین، باسی ئەوە بكەین كە لە كاتی تەنگانە چۆن پارتی لە سەنگەری پێشەوە بووە، لە كاتی ئاوەدانی چۆن پارتی دانەر و داڕێژەری بەردی بناخەی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بووە، دەتوانین بە سەعات باسی دەستكەوتەكانمان دەكەین. من داوا لەو خوشك و برایانە دەكەم، پرسیارێك ئاراستەی ئەو لایەنانە بكەن، یەك دەستكەوتمان با پێ بڵێن چی بووە بۆ ئەم وڵاتە كە ئەوان بەدەستیان هێناوە؟ یەك دەستكەوت كە بەبێ پارتی هاتبێتە دەست لەم وڵاتە، با بۆ ئێمە باسی بكەن، با پێمان بڵێن جگە لە پارتی كێ بووە توانیویەتی رووبەڕووی ئەو هەموو تەحەدیات و ئاڵنگارییانە بوەستێتەوە؟ كێ بووە جگە لە پارتی بتوانێت سەركێشیی ئەم قۆناغە و قۆناغە سەختەكانی پێشووتریش بكات؟ كێ جگە لە پارتی دەتوانێت ئاییندەیەكی گەشتر و باشتر بۆ ئەم وڵاتە دروست بكات، بێگومان جگە لە پارتی، هیچ هێزێكی تر ئەو توانایەی نییە. ئنجا با خۆیان ماندوو نەكەن، نە دژایەتیی پارتی بكەن.

داواشم لە خوشك و براكانی تری خۆمان هەیە لە هەرێمی كوردستان، دەنگی خۆیان بەفیڕۆ نەدەن، وەرن لەگەڵ ئەو لایەنە بوەستن كە خوا پشتیوانیەتی، كە ئەم گەلە پشتیوانیەتی، كە پێشمەرگە قارەمانەكان ئەم حزبە و ئەم رێبازەیان هەڵبژاردووە، ئێوەش وەرن لەگەڵ ئێمە، هەموومان بەیەكەوە جوانین، هەموومان بەیەكەوە دەتوانین سەركەوتنی گەورەتریش بەدەست بهێنین. دەنگ بە پارتی بدەن، بۆ ئەوەی سەربەرزتر بین، بۆ ئەوەی سەركەوتووتر بین.

خوشك و برایان
من ناچارم هەندێك ڕاستی باس بكەم، ناچارم باسی هەندێك ڕووداو بكەم. هەموو ئەو لایەنانەی كە چاویان بە سەركەوتنی پارتی هەڵنەدەهات، بەڵام نەیاندەتوانی پارتی لێرە بوەستێنن، چوون دەستیان تێكەڵ كرد بۆ ئەوەی گرفت بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكەن، بۆ ئەوەی رێگریی لە سەركەوتنەكانمان بكەن، چوون بەرنامەیان داڕشت چۆن بودجەی هەرێم ببڕن؟ لەگەڵ لایەنەكانی تر رێككەوتن چۆن فشار لەسەر هەرێمی كوردستان دروست بكەن، پێیانوابوو ئەگەر فشار لەسەر پارتی دروست بكەن ئیتر سەركەوتوون، بەڵام ئەوەی نایزانن ئەمەیە. خوشك و برایانی بەڕیز، ئەو فشارە تەنیا لەسەر پارتی نەبووە، ئەم هەوڵانە تەنیا دژی پارتی نەبوون، ئەمانە دژی هەموو خەڵكی كوردستان بوون، پارتی بەشێكی گرنگی ئەم وڵاتەیە، بەشێكی گرنگی ئەم خەڵكەیە، ئەوەی بیەوێ بەرامبەر بە پارتی بوەستێ، دەبێ بەرامبەر بە هەموو خەڵكی كوردستان بوەستێت. بۆ ئەوەی پارتی بشكێنن، ئامادەبوون هەمووتان بشكێنن. بۆ ئەوەی پارتی ئازار بدەن، ئامادەبوون هەمووتان ئازار بدەن. بینیشمان لەو هەوڵە بەردەوامانەی كە داویانە بۆ ئەوە بووە كە حكوومەتی هەرێم بە هەموو لایەنەكانیەوە و بە هەموو خەڵكیەوە تووشی گرفت و ئاستەنگ بێت، هەموو خەڵكی كوردستان بەداخەوە لەم زەرەر و زیانپێگەیاندنە بەشدار بووە، حەیف كە لایەنی كوردستانی هەبووە ویستوویانە زەرەر بە خەڵكی كوردستان بگەیەنن، ئەوەی پارێزەری راستەقینەی مافی خەڵكی كوردستان بووە، پارتی بووە، بۆیە جارێكی تریش دووپاتی دەكەمەوە، بۆ ئەوەی دیموكراسیەت سەربكەوێت، بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكرێن، بۆ ئەوەی چیتر هیچ پیلانێك سەرنەكەوێت، دەبێ پارتی سەركەوێت.

خوشك و برایان
ئێمە نەهاتووین بەس باسی رابردوو بكەین، هەروەك باسم كرد، هەرچی بەڵێنمان داوە، بەجێمان هێناوە، دەتوانم ئەوەتان پێ بڵێم، ئێمە خەونی گەورەمان هەیە، بەرنامەی گەورەمان هەیە بۆ ئاییندە، راستە مێژوویەكی پڕ سەروەریمان هەیە، مێژوویەكی پڕ قوربانیمان هەیە، بەڵام روئیایەكی گەورەشمان هەیە بۆ ئاییندەیەكی گەشتر، بۆ گەنجەكانمان، بۆ نەوەی داهاتوو، بۆ سەرخستنی كوردستان، بۆ ژیانێكی باشتر، بەختەوەرتر، بۆ ئەوەی مامۆستایان، كرێكاران، جووتیاران و هەموو چین و توێژێكی ئەم وڵاتە سەربەرز بن، بۆ ئەوەی ژیانێكی باشتریان هەبێت، بۆ ئەوەی كوردستان و مافەكانی كوردستان مسۆگەرتر بێت، بۆ ئەوەی بست بە بستی خاكی داگیركراوی كوردستان بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی گەنجەكانمان روو لە هەندەران نەكەن و بە پێچەوانەوە ئەوانەی لە دەرەوەشن بگەڕێنەوە بۆ كوردستان، بەرنامەمان هەیە، پارتی روئیای هەیە و پارتیش دەتوانێت ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بكات.
ئەو رێگەوبانانە، ئەمە ئەركە، ئێمە جیاوازی لە هیچ شوێنێكی كوردستان ناكەین، هەر بستێكی ئەم خاكە بۆ پارتی پیرۆزە و ئامادەین خزمەتی بست بە بستی ئەم خاكە بكەین. ئێمە پێویستیمان بەوەیە بۆ ئەوەی بەهێزتر بین، بۆ ئەوەی بتوانین مافەكانمان دەستەبەر بكەین، خەڵكێك بنێرینە بەغدا لەوێ خەریكی بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆی نەبێت، خەریكی ڕێككەوتنی لابەلا نەبێت، خەڵكێك بنێرینە ئەوێ كە نوێنەری راستەقینەی ئێوە بێت، كە شەڕ لەسەر مافەكانی ئێوە بكات، كە بۆ ئاییندەیەكی مسۆگەرتری كوردستان لەوێ خەبات بكات، دەبێ خەڵكێك بنێرینە ئەوێ راستگۆ بێت لەگەڵ خوای خۆی، لەگەڵ ویژدانی خۆی، لەگەڵ خەڵكی خۆی، دەبێت ئەم خوشك و برایانە بنێرینە بەغدا.

خوشك و برایان
ئێمە دەچینە بەغدا بۆ ئەوەی بەرگریی لە مافی نەتەوەكانی تریش بكەین، بۆ ئەوەی بەرگریی لە ئایینەكانی تریش بكەین، بینیمان لەم ماوەیە بە چ جۆرێك ستەم لە خوشك و برا كریستیانەكانمان كرا و بەردەوامیش دەكرێت، بینیمان چۆن ستەم لە خوشك و برا توركمانەكانمان كراوە و بەردەوامیش دەكرێت. نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، نوێنەری هەموو چین و توێژ و ئایین و نەتەوەیەكن، نوێنەری هەموو خەڵكی عێراقن و كە دەچینە ئەوێ، پارێزگاریی لە مافی هەموو نەتەوەیەك و هەموو ئایینێك دەكەین.
یەكسانی و دادپەروەری بەشێكی گرنگە لە كەلتووری پارتایەتی، ئێمە دژی ستەمكار دەوەستینەوە، بۆ ئەوەی دادپەروەری بۆ ستەملێكراو دروست بكەین. ئێمە دژی داگیركەر دەوەستینەوە بۆ ئەوەی خاكی داگیركراومان رزگار بكەین. ئێمە لەگەڵ ئەوەین كە هەموو نەتەوەیەك، هەموو ئایینێك بە سەربەرزی بژی و منەتی كەسی بەسەرەوە نەبێت، پارتی كە خزمەتی لایەنەكان دەكات، قەت منەتیان بەسەرەوە ناكات، پارتی خزمەتكردن بە ئەرك دەزانێت، بە بەشێك لە بوونی خۆی و رێبازی خۆی دەزانێت، بۆیە خوشك و برایان، تكاتان لێ دەكەم، متمانەمان پێ بكەن. ئەو متمانەیەی تا ئێستا بە ئێمەتان كردووە، بەرهەمەكانتان بینیوە، بەڵێنمان دا، بڕواتان كرد، متمانەتان پێداین، بەڵێنەكانمان جێبەجێ كرد و لە ئاستی ئەو متمانەیە بووین كە بە ئێمەتان دا، لەمەودواش بەردەوام بن لەوەی متمانەمان پێ بكەن، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی ئێوە بكەین.

خوشك و برایان
ئەركی ئێمە قورسە، هێشتا زۆرمان ماوە، كێشەمان تەنیا مووچە نییە، كێشەمان خاكە، كێشەمان ناسنامەیە، كێشەمان دادپەروەرییە، كێشەمان یەكسانییە، كێشەمان هەموو ئەو مافانەیە كە تاكوو ئێستا بەدەست نەهاتوون، ئێمە داواتان لێ دەكەین متمانەمان پێ بكەن بۆ ئەوەی بتوانین ئێمە لەسەر هەموو ئەو خاڵانە بەردەوام بین تاكوو گەیشتن بە ئامانجە كۆتاییەكانمان. كەركووك، مەخموور، شنگال، بست بە بستی ئەم خاكە هیچیان بە لای ئێمەوە بەشێك نین لە جوگرافیا، ئەوانە هەست و رۆحی ئێمەن، بەشێكن لە جەستەی ئێمە، لەبەر ئەوە ئەوەی لە تواناماندا بێت دەبێ بیكەین بۆ گەڕاندنەوەی بست بە بستی ئەم خاكە پیرۆزە بۆ نیشتمانی كوردستانمان.

ئێمە قبووڵمان كردووە لە عێراقێكی فیدرالیدا بژین، بەڵام عێراقێكی فیدرالی كە بڕوای بە فیدرالیەت هەیە، بە هەموو مافەكانی دەستووریی ئەم وڵاتە هەیە، خەڵكی كوردستان مافەكانیان دیارە، خاكی كوردستان بست بە بستی ئەم شوێنانەی كە باسم كرد، بەشێكن لە جەستەی كوردستان، ناكرێ بە جۆرێك تەعامول لەگەڵ دەستوور بكرێ كە لە بەرژەوەندیی لایەنێك بێ و دژی هەرێمی كوردستان بێ، ئێمە پێویستە ئەو شەڕە لە بەغدا بكەین بۆ ئەوەی دەستوور وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەوەی ماددەی ١٤٠ وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەوەی بودجەی هەرێم وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێ، بۆ ئەوەی هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستان وەكوو خۆی دەستەبەر بكرێ و هیچ كەس توانای ئەوەی نەبێت خۆی بە بەرزتر بزانێت و خەڵكی نوێنەری كوردستانیش لەوێ هەبن، خۆیان بە كەمتر بزانن، پارتی خۆی لە هیچ كەسێك بە كەمتر نازانێت، پارتی بەرامبەریان دەوەستێت، پارتی لە ئاستی هەموو لایەكە و لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان، پارتی ئامادەیە رووبەڕووی هەموو كەسێك ببێتەوە.

خوشك و برایان
من نامەوێ باسی ئەو شتانە بكەین كە كردوومانە، چونكە شتی زۆر زۆر گەورەترمان لەپێشە، ئەوەی كردوومانە پێشكەشی ئێوە بێت، ئەوەی ماوە زۆر گەورەترە ئینشائەڵا. بەڵام خۆشە ئێوە هەموو شاهێدن، دەبینن كە دەستكەوتەكانی پارتی چین، پێویستیمان بەوە نییە قەناعەت بە خەڵكی كوردستان بكەین بڕوامان پێ بكەن، كردارەكانی ئێمە باشترین شاهێدن لەسەر ئەوەی پارتی كە قسەیەك دەكات، جێبەجێشی دەكات.
من لەوە زیاتر كاتتان ناگرم، زۆر زۆر سوپاستان دەكەم، دەزانم ماندوون، بەڵام دیسانیش داواتان لێ دەكەم، تۆزێك زیاتر خۆتان ماندوو بكەن، مانگێك خزمەتی ئەم خوشك و برایانە بكەن بۆ ئەوەی چوار ساڵ خزمەتی ئێمە بكەن، بۆ ئەوەی خزمەتی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی رێگە لە خەڵكی تر بگرن پلان بەرامبەر بە ئێوە بگێڕن، بۆ ئەوەی كوردستان بچێتە قۆناغێكی مسۆگەرتر، گەشاوەتر، پێشكەوتووتر. بۆ ئەوەی دادپەروەری، یەكسانی، دیموكراسی و فیدرالی دەستەبەر بكرێن، هەموو مافەكانی كوردستان دەستەبەر بكرێن، تكاتان لێ دەكەم دەنگ بدەن بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر سەركەوتوو بن، كوردستان هەر ئاوەدان بێت.

Previous Post

هۆبەی تۆماری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر قوتابیانی تازە وەرگراو ئاگادار دەكاتەوە

Next Post

دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سیدەکان بەردەوامە

Next Post
دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سیدەکان بەردەوامە

دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سیدەکان بەردەوامە

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
زێدان برادۆستی: ماوەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بۆ ساڵێک درێژ دەکرێتەوە

بەرپرسی لقەكانی ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێن

كانونی دووه‌م 22, 2023
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

0
بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

تشرینی دووه‌م 11, 2025
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بنكەكان دەنگی داو پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بنكەكان دەنگی داو پەیامێكی بڵاوكردەوە

تشرینی دووه‌م 11, 2025
سیداد بارزانی پێشوازی لە ستافی دەزگای زاری كرمانجی كرد

سیداد بارزانی پێشوازی لە ستافی دەزگای زاری كرمانجی كرد

تشرینی دووه‌م 11, 2025
سەرۆكی حكوومەت 10 ئامبۆلانسی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەكات

سەرۆكی حكوومەت 10 ئامبۆلانسی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەكات

تشرینی دووه‌م 11, 2025

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • ئابوورى
  • دیمانە
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net