زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
م. بارز حاجی، بەڕێوەبەری تۆماری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٥/١٠/١٨ لە پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر پێشوازی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە بەشە زانستییەكانی پەیمانگە بۆ ساڵی نوێ خوێندنی ئەكادیمی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەكات.
گووتیشی: “ئاگاداری قوتابیانی تازە وەرگیراو ئەمساڵی خوێندن تۆماركردن لە گشت كۆلێژ و پەیمانگەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لە ناو شیان دا پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، وەك ساڵی رابردوو سیستەمی خۆ تۆماركردنی زانیاریەكان بە شێوەی فۆرمێكی ئۆنلاین هەر وەك لەم كورتە ڤیدیۆیە دا هاتووە، قوتابیان دەتوانن خۆیان ناونووس بكەن دواتر سەردانی تۆماری پەیمانگە بكەن .
https://admissions.epu.edu.iq/meti/
ئەم پێداویستییانەی خوارەوە پێویستن بە شێوەی سكان (pdf) لە مالپەری پەیمانگە بۆ بوون بە قوتابی .
1- بڕوانامەی 12ی ئامادەیی كە پێویستە لە پەروەردە پەسەند كرابێت.
2- ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی و كۆبۆنی خۆراك و كارتی زانیاری.
3- پشكنینی چاو.
4- جۆری خوێن.
5- كەفالەت و بەڵێننامە (لە دادنوس یان پەیمانگەكەمان دەدرێت بە قوتابی ، كەفیل دەبێت پشتگیر یەك لە فەرمانگەی خۆی بهێنێت هەروەها كۆپی هەویەی كەفیل.
6- بڕی (٥٠٫٠٠٠ هەزار دینار) بۆ ناو تۆماركردن بۆ قوتابییانی سیستەمی زانكۆلاین و پێدانی قیستی یەكەم بۆ قوتابیانی سیستەمی پارالێل و ئێواران بەلگە نامەی تایبەت بە كور و كچی شەهید_ پشتگیری دەزگای شەهید و كۆپی ناسنامەی شەهید ، بڕی (١٠٫٠٠٠ هەزار دینار) بۆ كەفالەت و بەڵێننامە.
سەبارەت بە پرسیارە باوەكان:
- قوتابیان دووای خۆ تۆماركردن لەڕێی سیستەم پێویستە سەردانی تۆماری پەیمانگە بكەن و سەرجەم بەلگەنامە پێشكەش بكەن.
- سەبارەت بە بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی بە پەسەندكراوی لەكاتی هاتنی بۆ زانكۆ ئەبێت بیبات بۆ بەشی زانستی وەرگیراو، بەپێچەوانەوەمامەڵەی وەرگرتنی قوتابی بەپەسەند هەژمار ناكرێت.
- سەبارەت بە كەفالە و بەڵێننامە بە مەبەستی راستاندن لە پەیمانگە لە هۆبەی یاسایی ئەنجام دەدرێن، پێویستە كەفیل ئامادە بێت لەگەڵ قوتابی، لەكاتی هاتنی بۆ پەیمانگە ئەبێت بیبات بۆ سەرۆكایەتی بەشی زانستی وەرگیراو، بەپێچەوانەوەمامەڵەی وەرگرتنی قوتابی بەپەسەند هەژمار ناكرێت. ئەو قوتابیانەی شوێنی نیشتەجێبونیان دوورە دەتوانن لە دادنوسی شوێنەكانیان بیكەن و بیهێنن بۆ پەیمانگە، لەم حالەتە پێویست ناكەت كەفیل لەگەل قوتابی لە پەیمانگە ئامادە بێت .
- سەبارەت بە وەسڵی دارایی، پێویستە لە هۆبەی ژمێریاری پەیمانگە ببردرێت و وینیەكی لەكاتی هاتنی بۆ پەیمانگە ئەبێت بیبات بەشی زانستی وەرگیراو، بەپێچەوانەوەمامەڵەی وەرگرتنی قوتابی بەپەسەند هەژمار ناكرێت.
- بۆ قوتابیانی ئێواران و پارالێل بەڵگەنامەی تایبەت بە كچ و كوڕی شەهیدان یان زیندانی سیاسی – پێویستە پشتگیری دەزگای شەهیدان و كۆپی ناسنامەی شەهید یان زیندانی سیاسی هەبێت.
تێبینی: - ناونیشانی پەیمانگە : قەزای مێرگەسۆر – ناحیەی گۆڕەتوو گوندی شێخسیدا
- ڕۆژانی شەممە دەوام ئاساییە بەڵام ڕۆژانی پێنچ شەممە پشووە.
- ژمارەی تەلەفۆن: 07504959599

































































