وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئەژین غەفار
تیمێک لە پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن: لە غەزە هەوڵ دەدەین و کار دەکەین بۆ ناسینەوەی ناسنامەی ئەو تەرمانەی ئیسڕائیل گەڕاندوویەتییەوە فەڵەستین.
ماڵپەری (BBC News)، بڵاوی کردووەتەوە: لە هەمبەر ڕادەستکردنەوەی دیلە کوژراوەکانی دەست حەماس بۆ ئیسڕائیل؛ ۹۰ تەرمی فەڵەستینی لەلایەن ئیسڕائیلەوە گەڕێندراونەتەوە غەزە. پزیشکێک لە غەزە بە ناوی محەممەد زاقوت ئاشکرای کرد: لە ئەگەری سەرنەکەوتنییان لە دەستنیشانکردنی ناسنامەی کوژراوان؛ وێنەی تەرمەکان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاودەکرێتەوە تا خێزانەکان بۆ کەسوکارەکانیان بگەڕێن، بەڵکو بتوانن تەرمەکان بناسنەوە و ناسنامەیان دیاری بکەن.

































































