زاری كرمانجی-سۆران
ئەو ئۆتۆمبێلانەی فەرارەو پۆستەر و دروشمی پۆلیسی دەبەستن و هاووڵاتییان بێزار دەكەن پۆلیسی سۆران رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرێتە بەر .
عەقید شەماڵ دێواری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران بڵاوی كردەوە: “لەڕێگای لێژنەیەكی هاوبەش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لەگەڵ پۆلیسی هاتووجۆی سۆران و ئاسایشی سۆران بەمەبەستی دانانی بازگەی هاوبەش لەناو سۆران، بۆ دەست بەسەر داگرتنی ئەو كەل و پەلانەی شوفێران لە ئۆتۆمبێلەكانیان ئەدەن و ئەبێتە هۆی بێزاری خەلك كەبەپێی یاسا قەدەغەیە .
گووتیشی: “داواكارین لە خەڵكی سۆران بەتایبەت شوفێران، هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش بەمەبەستی ئارامی زیاتر بۆ شارەكەمان .
تكایە لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
104
124
134
144
هەروەها ئەم چوار ژمارە، پەیوەندی كردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەكانی كۆرەك بەتەنها بەبێ كۆد
0750 333 01 04 / كۆرەك ، ڤایبەر ، واتساب
.


































































