محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین و گەڕانەوەی ناوی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران 914 قوتابی ناویان بۆ بەشەجیاوازەکانی ئەو کۆلێژه گەڕاوەتەوە و بەشی ڕاگەیاندن و بازاڕگەریش بەشێکی نوێی ئەو کولێژە 80 قوتابی ناویان لەو بەشە هاتۆتەوە.
سیروان مەحموود، لە ڕاگەیاندنی کۆلێژی تەکنیکی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوای گەڕانەوەی ناوی قوتابییان لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە، ژمارەی قوتابییانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژەکەمان 914 قوتابین ، لە خوێندنی بەیانیان و پاڕالیل و ئێواران، کەوا لە ڕێگەی زانکۆلاینەوە وەرگیراون، لە کۆی 7 بەشی کۆلێژی تەکنیکی سۆران”.
سیروان مەحموود، گوتیشی” بەشی ڕاگەیاندن و بازاڕ گەری بەشێکی نوێی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانە و ئەمساڵ کراوەتەوە لەو باشە ناوی 81 قوتابی گەڕاوەتەوە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرباشە له یەکەمساڵ کردنەوەی بەشێکی نوێ، ژمارەیەکی زۆری قوتابی ئەو بەشە هەڵببژێرن.
بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆسەی خوێندن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابییان ، دوێنێ لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران شەش هۆڵی نوێی خوێندن لەگەڵ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان خوێندن کرانەوە، جگە لەو هۆڵانەش دوو تاقیگەی زانستی بۆ قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دروست کراون، تاکو له کاتی خوێندن سوود لەو تاقیگەیانە وەربگرن.
































































