زاری كرمانجی
كاروان ستونی، گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ 16ـی تشرینی یکەمی 2025، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە، عومڕەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)، لە سنووری عەرعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
ئاشكراشی كرد : ” ئەم عومڕەکارە خەڵکی کەلارە وتەمەنی هەشتا و هەشت ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە، بەداخەوە ئەمرۆ لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوی سعوودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە، دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.
گووتیشی: ” پەیوەندییان کردووە بە خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی حەج و عومڕە کە ئەو عومڕەکارەی لەگەڵدا بووە، ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو عومڕەکارە و گوتی: بە بەردەوامی دوو فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری عەرعەر کار دەکەن تاوەکوو کارئاسانی بۆ عومڕەکارانی کوردستان بکەن، ئاماژەی دا، تا بەرەبەیانی ئەمرۆ فەرمانبەرانمان لە عەرعەر هاوکاربوونە تاوەکوو تەرمی ئەو عومڕەکارە بەرێ کراوە بۆ ڕومادی.

































































