زاری كرمانجی-سۆران
كاربەدەستانی ڕوسیا سەركەوتنی مۆسكۆیان لە پەرەپێدانی ڤاكسینێكی نوێ دژی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕیخۆڵە ڕاگەیاند و جەختیانكردەوە، ڤاكسینەكە بەڕێژەی 100% كاریگەرە.
ڤێرۆنیكا سكڤۆرتسكا سەرۆكی دەزگای فیدراڵی ڕوسیا بۆ پزیشكی و بایۆلۆجی ڕایگەیاند، كاریگەری ڤاكسینەكە كە ناوی ” ئینتەرمیكس “ە، لە تاقیكردنەوە پێش كلینیكییەكان گەیشتوەتە 100%
ئاژانسی هەواڵی ڕوسی تاس بڵاویكردەوە، ڤاكسینەكە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان، بەرپرسان چاوەڕێی ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا دەكەن پێش ئەوەی بیخەنە بواری تاقیكردنەوە كلینیكییەكانەوە.
بەرپرسانی ڕوسیا رایانگەیاندوە، ڤاكسینی ئینتەرمیكس بەشێك لە وەرەمەكانی كۆڵۆن و ڕیخۆڵەی لەناوبردوە و پێشكەوتنی نەخۆشییەكەی بە ڕێژەی 60-80% لە تاقیكردنەوە پێش كلینیكییەكان خاوكردوەتەوە.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوە كردوە كە وڵاتەكەیان پێشكەوتنی بەدەستهێناوە لە پەرەپێدانی ڤاكسین بۆ شێرپەنجەی شەڕانگێزی مێشك و هەندێك جۆری میلانۆما.
ئەم ڤاكسینە لەسەر بنەمای پلاتفۆرمی messenger ribonucleic acid (mRNA) دروستكراوە كە هەمان ئەو ڤاكسینەیە كە لە ڤاكسینەكانی COVID-19 لە ئەمریكا بەكاردێت.

































































