پەرتوكی (بنیاتنانی کەسایەتیی سەرکەوتوو) لە نووسینی د.ئەکرەم ئیسماعیل ئێدلبی، كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لەسەر بەرگی ئەم كتێبە بە مانشێتێك نووسراوە” یەکخستنی هێزە دەروونییەکان بە ئاراستەی سەرکەوتن” و ناوەڕۆكی كتێبەكە لە چەندین بەش پێك دێت و باس لە هۆكارەكانی سەركەوتن دەكرێت و بەو ئاراستەیە شیكراوەتەوە كە (سەرکەوتن لە مێشکەوە دەست پێدەکات، پێش ئەوەی لە کرداردا دەربکەوێت).
لەم کتێبەدا كۆمەڵێك باتی گرنگ باسی لێوە كراوە و بەسەر چەند بەش پۆڵین كراوە، لەوانە باس خۆناسین و هەڵەسەنگاندنی تواناکان، هێز و توانا دەرونییەکانی مرۆڤ، بنیاتنانی کەسایەتیی بەهێز، چۆنییەتی دیارییکردنی ئامانج، پەرەپێدانی توانا دەروونییەکان، قبوڵکردنی سەختییەکان و خۆگونجاندن، پەرەپێدانی لێهاتووییەکانی پەیوەندییکردن، دروستکردنی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بەهێز، دوورکەوتنەوە لە کەسانی ژەهراوی، چۆنییەتی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا، خۆسازدان بۆ سەرکەوتن و بردنەوە.
ئەم پەرتووكە لە لایەن د، ئەكرەم ئیسماعیل كە خاوەن ئیمتیازی دەزگای زاری كرمانجییە یەكێكبووە لە پڕ فرۆشترینی ئەو كتێبانە لە پێشانگای سلێمانی خرابوونەڕوو.
ئێستا ئەم پەرتووكە لە کتێبخانەی ئەحمەدی خانی قەزای ناوەندی سۆران دەست دەکەوێت.

































































