زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی زانیاریەكان بڕیاردرا 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ، بە زووترین كات رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، دۆخی دارایی و باسی ئامادەكردنی 120 ملیار دینار كرا.هەروەها بابەتی ناردنی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ یەكلا كراوەتەوە، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە كراوە.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار درا هەموو مانگێك بڕی 120 ملیار دینار ئامادە بكرێت و بۆ ئەوەی كێشە بۆ مووچە دروست نەبێت، بۆیە سەرەتای هەموو مانگ ئەو بابەتە یەكلا دەكرێتەوە.

































































