ئادار عبداللە – زاری کرمانجی
ئەگزیما نەخۆشییەکی پێستە کە دەبێتە هۆی وشک بوون و خورانی ناوچەکانی پێست، ئەو ناوچانەی کە نیشانەکانی تیایدا بەزۆری دەردەکەون بریتین لە دەست، مل، ئانیشک، دەموچاو بەتایبەتی ڕوومەتەکان و دەوروبەری لێو.
ماڵپەڕی جیهانی : Cleveland Clinic“ ئەگزیما بە شێوەیەکی گشتی ئازار دروست ناکات، بەڵام دەبێتە هۆی ڕوشاندنی پێست و لەوانەیە ڕووی پێست بشکێنێت و ببێتە هۆی زام و برین کە لەوانەیە ئازاربەخش بێت بەڵام هەندێک جۆری ئەگزیما وەک هەوکردنی پێست دەبێتە هۆی سوتان و ناڕەحەتی “ ئەگزیما حاڵەتێکە پێست وشک دەکات و توشی خوران و سووربونەوە دەکات. ئەکرێت مرۆڤ لە هەموو تەمەنێک تووشی ئەم نەخۆشیە ببێت، جۆرەکانی ئەگزیما زۆرن هەر کەسێک بەجۆرێکیان توش دەبێت، ئەکرێ هەندێ جار دوو لە جۆرەکان لە مرۆڤدا هەبن بەلام هەست پێ ناکرێت ئەم حاڵەتە بەربەستی پێست لاواز دەکات، کە یارمەتی پێستت دەدات شێی لەشت لە توخمە دەرەکییەکان بپارێزێت.
بۆ ئەو کەسانەی پێستیان ڕەشترە ئەگزیما بە شێوەی ڕەنگی مۆر، قاوەیی یان خۆڵەمێشی دەردەکەوێت. بۆ ئەوانەی پێستیان کاڵترە لەوانەیە بە شێوەی پەمەیی، سوور یان مۆر دەربکەوێت، ئەگزیما لە هەر چوار وەرزەکان کاریگەری لەسەر پێست هەیە بەتایبەتی لە وەرزی زستان هەوای دەرەوە پێست وشک دەکات و لە شێدار بوون دوری دەکاتەوە و گەرمکردنی ماڵیش هەوا زیاتر وشک دەکات و کاریگەری خراپتر لەسەر ئەگزیما دروست دەکات و پێست توشی وشک بون و درز و برین دەبێتەوە.

































































