ئەژین غفار: زاری كرمانجی
نێرگەلە ئامرازێكی بە هەڵمكردن و گەرمكردنی تووتنە بە تامی جیاواز، هەستی جۆش و خرۆش دەبەخشێتە كەسی بەكارهێنەر. هەرچەندە لەنێو توێژی گەنجاندا بووەتە دیاردە، سەرچاوە تەندروستییەكان هۆشداری دەدەن لە بوونی ماددەی هۆشبەر لەنێو هەندێك لە نێرگەلەكان.
وەك سەرچاوەو ماڵپەڕەجیهانییەكان ئاماژەی بۆ دەكەن: دەشێت بەشێك لە تووتنی نێرگەلە، پارچەیەك یان چەند پارچەیەك لە ماددە هۆشبەرەكانی ماریوانا، حەشیش و تلیاكی تێدا بێت؛ هاوكات ڕێژەی نیكۆتینی نێو نێرگەلە دوو هێندەی نیكۆتینی نێو جگەرەیە. ئەمەش زیانی نێرگەلە چەند هێندە دەكات.
توێژینەوەكان هۆشداریش دەدەن لەوەی: كاتێك چەند كەسێك یەك نێرگەلە دەكێشن، ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییە میكڕۆبییەكان و ڤایرۆسەكان زیاتر دەكەن و پەتاكانی ئەنفلەوزا، كۆڕۆنا و نەخۆشییەكانی دەم و ددان خێراتر دەگوازنەوە.

































































