زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سرێشمە بڵاوی كردەوە: ” پڕۆژەی ڕاكێشانی تۆری ئاوی خواردنەوەی (١٨) گوندی دۆلی بیاو لە سنووری ناحیەمان بە گوژمەی ( ١،٩٨٠،٥٢٦،٠٠٠) لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.
ئاماژەش بەوەكراوە: “بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕَۆژەكە، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە بە یاوەری قائیمقامی قەزای خەلیفان و بەرپرسی بەشی پۆلیسی خەلیفان و سەرۆكی فەرمانگەی ئاوی سرێشمە و بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی گوندەكان و ئەندازیاری سەرپەرشتیار لە نزیكەوە پڕۆژەكەیان بەسەر كردەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “مەبەست لە سەردانەكە زیاتر ئاگاداربوون بوو لە ئەنجامەكانی پڕۆژە و ماوەی تەواوبوونی و لێكۆڵینەوە لە بەربەست و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆژەكە، بۆ ئەوەی لەئایندەیەكی نزیكدا بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی سنووری ناحیەمان بەمەش كۆتای دێت بە كێشەی ئاوی خواردنەوە لە ١٨ گوندی ناحیەی سرێشمە.
































































