مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت ئەگەر حەماس بە چەك داماڵین ڕازی نەبێت، دۆزەخیان بەسەردا دەبارێنن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، دوێنێ سێشەممە 14ـى تشرینی یەكەمی 2025 لە هەڤپەیڤینێكدا ڕاگەیاند “بەگوێرەی پلانە 20 خاڵییەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كە لەلایەن ئیسرائیل و حەماسەوە پەسەندكراوە، دەبێت حەماس چەك دابنێت و كەرتی غەززە لە چەك دابماڵرێت، هیچ كارگەیەكی چەك لە نێو كەرتی غەززە نەمێنێت.”
دەشڵێت “ڕێككەوتین لەبارەی ئەوەی قۆناخی یەكەمی ئاگربەستەكە تەواو بكەین و دواتر دەرفەتێك بدەین بۆ جێبەجێكردنی قۆناخی دووەم.”
ناتانیاهۆ هۆشداری بە بزووتنەوەی حەماس دەدات ئەگەر دەستبەرداری چەك نەبن، دەرگای دۆزەخیان بۆ دەكاتەوە .

































































