ئەژین غفار-زاری کرمانجی
توێژینەوە زانستییەکان هۆشداری دەدەن لە مەترسی توشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی بەهۆی خواردنی ئەندۆمییەوە.
هەر چەندە ئەندۆمی بەهۆی خێرایی لە ئاماددەکردنی و هەرزانی نرخ؛ خواردنێکی باوە لەنێو خەڵکدا و لە جیهاندا بەربڵاوە.
بەڵام بە پێی قسەی پزیشك و تویژەرانی بواری تەندروستی خواردنی مەترسیدارە بە تایبەتی بۆ منداڵان.
ئەندۆمی لە چەندین ماددەی بۆنخۆشکەر و پارێزەر پێکدێت، هاوکات لە بڕێکی کەمیش لە پڕۆتین و ڤیتامین. ئەمەش زیانی تەندروستی بە دوای خۆیدا دێنێت. توێژینەوە زانستییەکان هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و چەوری لە ئارەزوومەندانی ئەندۆمی بەهۆی بڕێکی بەرچاوی خوێ و چەوری لە پێکهاتەکانی ئەندۆمییدا. هەروەها، ئەندۆمی ئاستی شەکریش بەرز دەکاتەوە. لە توێژینەوەکاندا ئاماژە دەکرێت بە هەبوونی بڕێکی زۆری نیشاستە لە ئەندۆمیدا کە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دروست دەکات.
منداڵانیش بەدوور نین لە زیانەکانی ئەندۆمی و پسپۆڕان دەڵێن: “منداڵان زیاتر هەستیارن بە زیانەکانی ئەندۆمی، چونکە کەمخۆراکی و گەشەی لاوازی تەندروستی لە منداڵان دروست دەکات.” هۆکاری ئەم کاریگەرییە نەرێنییەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سیستمی هەرسی منداڵان هێشتا لە قۆناغی گەشەکردن دایە، و نەبوونی ماددەخۆارکییە سەرەکییەکان لە ئەندۆمیدا دواکەوتن لە گەشەکردن بەدوا خۆیەوە دێنێت.

































































