زاری كرمانجی-سۆران:
پڕۆژەی تۆژەنكردنەوەو قیڕتاو كردنی رێگای (دۆرێ-رێزان) لەسنووری قەزای مێرگەسۆر، رەزامەندی لەسەر دراوەو ماوهی دوو ههفتهیه دەست بەكارەكانی كراوه.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاكردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەگەڵ هێنانە كایەی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سنووری هەرچوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندز، چۆمان) بوژانەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لەڕووی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی رێگاوبان و سێكتەرەكانی دیكە بەگشتی، كە تەنها ئەمساڵ دەیان پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ كراون، لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیكەی جۆراو جۆر، هەروەها كاركردن لە چەندین پڕۆژەش بەردەوامیان هەیە”.
گووتیشی: ” جگەلە بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن وەزارەتەكەمان چەندین پڕۆژەی دیكە لە پلان و بەرنامەی جێبەجێ كردنن، هەروەها پڕۆژەیەكی نوێ بۆ رێگای نێوان (دۆرێ-رێزان) لەسنووری قەزای مێرگەسۆر بە گوژمەی نزیكەی 700 ملیۆن دینار رەزامەندی لەسەر دراوەو دەست بەكارەكانی كراوه”.