جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای كرد دوای کۆتایی هاتنی ماوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت، جارێکی دیکە رێككەوتنەكە نوێ دەکرێتەوە.
حەمدی شنگالی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند” هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ کێشە بۆ بەندەری جەیهان بەردەوامە و ڕۆژانەش بەرهەمهێنان زیاد دەکات”.
جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ، ئاماژەی بەوە کرد” تا ئێستا دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێـمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە”.
لە بارەی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیاكانەوە روونیكردەوە” ڕێككەوتنەكەی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ نەوت، تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە جارێکی دیکە ڕێککەوتنەکە نوێ دەكرێتەوە”.

































































