محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆسەی خوێندن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابییان ، ئەمڕۆ لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران شەش هۆڵی نوێی خوێندن لەگەڵ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان خوێندن کرانەوە، جگە لەو هۆڵانەش دوو تاقیگەی زانستی بۆ قوتابییانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دروست کراون، تاکو له کاتی خوێندن سوود لەو تاقیگەیانە وەربگرن.
هەر ئەمساڵیش لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشێکی نوێی خوێندن بەناوی راگەیاندن و بازاڕگەری کراوەتەوە بۆ ئەو قوتابییانەی ئارەزوویانە لەو باشە درێژه بە خوێندن بدەن.

































































