مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت “لە پێناو كەمكردنەوەی بارگرانی كەڵەكەبوونی دراوی نەختینە لەسەر كەرتی دارایی، نیازمان هەیە سفرەكانی سەر دینار لاببەین،”
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـى تشرینی یەكەمی 2025، بەرپرسێكی بانكی ناوەندی عێراق لە لێدوانێكی دا بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكرای كرد كە لە ئێستادا عێراق یەدەگی زێڕی گەیشتووەتە 170 تۆن و ئاماژە بەوەش دەكات لە پێناو كەمكردنەوەی بارگرانی كەڵەكەبوونی دراوی نەختینە لەسەر كەرتی دارایی، نیازیان هەیە سفرەكانی سەر دینار لاببەن.
ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی عێراق، ئەوەشی خستە ڕوو “عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی و 29ـى جیهانی دایە لە ڕووی خاوەندارێتی یەدەگی زێڕ.”

































































