زاری کرمانجی :
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كورژرا.
سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵا مەشهەدانی، بەربژێری ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، كە هاوپەیمانییەكی سوننەكانە و خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات.
دەزگا ئەمنییەکان بڵاویان کردۆتەوە، سەفا مەشهەدانی لەكاتی گەڕانیی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەی تارمییەی بەغدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

































































