موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمیسیۆنی سیدەکان ئامادەکاری کردووە و بنکەیەکی نوێی دەنگدانیش زیاد دەکات .
خاڵیس ستار بەرپرسی بنکەی کۆمیسیۆنی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەهۆی بەرفراوانی و زۆری ڕێژەی دەنگدەر لە سنووری بنکەی نزاری لە دەشتی هێرت و بنکەی قەڵێتان، دوای هەوڵەکانمان دوجار کۆمیسیۆنی باڵای عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە کردنەوەی بنکەیەکی دیکەی دەنگدان لەو سنوورە.
بەرپرسی بنکەی کۆمیسیۆنی سیدەکان، دەڵێت:” بنکەیەکی دیکە لە سنووری دەشتی هێرت زیاد کراوە، شوێنەکەش قوتابخانەی سنینە لە گۆڕبەتەڕاش .
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11 – 11ی 2025 بەڕێوەبچێت، لە سنووری قەزای سیدەکان نزیکەی 11 هەزار دەنگدار،نۆ بنکە و بیست و دوو وێستگەی دەنگدانی هەیە .

































































