محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوە، ئێوارەی دوێنێ ڕێوڕەسمی خولی 23 هەمینی دەرچووانی بۆ قوتابیانی ئەنجام دا.
زانا ساڵح، بەرپرسی راگەیاندنی كۆلیژی تەكنیكی شەقڵاوە بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەژێر چاودێری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە ئـامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و ئـەنجوومەنی كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوە و ڕێكخراوی زانست و و بەرپرسی لقی سەفین و لیژنەی قوتابیانی كۆلێژی تەكنیكی شەقڵاوەی (ی .ق.ك) و میوانان و كەس و كاری قوتابیان لە ڕێوەڕەسمێكی شایستە لەگۆڕەپانی كۆلێژەكەمان ئـاهەنگی دەرچوان بۆ 810 قوتابی بە گشت بەشەكانی بەیانیان و ئـێواران ئـەنجامدرا”.
زیاتر گووتی” لەدوای سوێندی یاسای سەرۆكی زانكۆ بڕوانامەی بەقوتابیانی دەرچوو بەخشی و قوتابیان دڵخۆش بوون بە دەرچوونیان، بەهیوای دواڕۆژیكی گەش بۆ گشت قوتابیانی دەرچوو.