شههلا سۆفى- زارى كرمانجى:
توێژینەوەیەکی نوێ کلیلی نەهێشتنی تەنگەنەفەسی درێژخایەن کە بەهۆی نەخۆشی سییەکانەوە دروست دەبێت، ئەویش گۆرانی وتن دۆزیوەتەوە. تەنگەنەفەسی درێژخایەن نیشانەیەکی باو و زۆرسهخت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکان و نەخۆشی نێوان سییەکانیان هەیە. ئێستا زانایان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە گۆرانی گوتن بە گروپ زیاتر بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی کوالیتی ژیانی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەمار و دەروونی و هەناسەدانیان هەیە؛ بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی نێوان سییەکانیان هەیە. بە بەراورد لەگەڵ چاودێری ئاسایی، بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی گۆرانیوتندا بووە هۆی باشتربوونی کوالیتی ژیان بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سییەکانیان هەیە لەگەڵ تەنگەنەفەسی درێژخایەن. ئەم کاریگەریانە زیاتر لەنێو ئەو کەسانەدا دەرکەوتووە کە بەلایەنی کەمەوە لە ٨ بۆ ١٢ دانیشتندا بەشدارییان کردووە.

































































