زاری كرمانجی – سۆران :
یۆرگن كلۆپ دوای وازهێنانی لەكاری ڕاهێنەرایەتی دەڵێت: ئێستا هەندێك كار دەكەم لەژیانی خۆمدا، لەماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردووم لەبەر كاری ڕاهێنەرایەتی نەمكردوون،
لەماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردوو دووجار چووم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، جارێك بۆ خۆم بوو، جاری دووەمیش پێش دوومانگ بوو دوای وازهێنانم لەڕاهێنەرایەتی،
لەماوەی ۲٥ ساڵی ڕابردوو چوار جار چوومەتە سینەما، هەمووی لەدوو مانگ لە وازهێنانم لەكاری ڕاهێنەرایەتی،
پێشتر سەردانی هەموو ووڵاتێكم دەكرد بەڵام بەردەوام لەهۆتێل و لەنێو یاریگا و لەشوێنی مەشقكردن بووین،
ئێستا كارەكان جیاوازە، زۆر خۆشە ژیانێكی ئاسایی بژیت و گەشت بكەیت و كلتورە جیاوازەكان بناسیت،
ئێستا ئازادی تەواوم هەیە لەوەی بچم كار بكەم یان مۆڵەت وەربگرم و پشوو بدەم.
































































