محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
لەبەردەوامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نەخۆشخانەیەكی 25 قەرەوێڵەی لە شارەدێی سیدەكان دروست دەكرێت و بەلێندەری پڕۆژەكەش ئاشكرای دەكات زووتر لەكاتی خۆی نەخۆشخانەكە تەواو دەكرێت.
فیراس كاكەمین رواندزی، بەڵێندەری پڕۆژەی نەخۆشخانەی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەمانگی چواری ئەمساڵ دەستمان كردووە بە پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیەكەی سیدەكان، كە گوژمەی تەرخانكراوی 3 ملیار و 448 ملیۆن دینارە”.
لە بەشێكی تری قسەكانی دا گووتیشی” بۆ ماوەی 2 ساڵ لە لایەن كۆمپانیای ئاراسن دەست بە كارەكانی كراوەتەوە و 65%ی كارەكان تەواو كراون و ئەگەر گرفتی دارایی نێتبە بەردەمان لە لایەن حكوومەت بەر لە وادەی خۆی نەخۆشخانەكە بەڕووی خەڵك دەكرێتەوە“.
فیراس كاكەمین رواندزی، باس لەوەش دەکات“ ئەم پڕۆژەیە دوو نهۆمە و كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، بەشی فریاكەوتن و هۆڵی لە دایكبوون و بەشی نەشتەرگەری هەیە، بەشی ئەشیعە و هەموو جۆرە پشكنینێكی لێ ئەنجام دەدرێت، ئەوەی كە گرنگە لە تەندەر و دیزاینی پڕۆژەكە كارگەی ئۆكسجین نەبوو، بەڵام ئێستا ئەویشی بۆ زیادكراوە بەمەش گرفتی ئۆكسجین نامێنێت”.