زاری كرمانجی – سۆران :
هەڵبژاردەی دێرینەكانی ئیدارەی سۆران گەیشتنە وڵاتی توركیا، بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتی تۆپی پێ لە شاری ئەنتالیا بۆ یاریزانەكانی سەرووی تەمەن 40 ساڵ.
جێگای ئاماژەیە ئەم پاڵەوانیەتییە ساڵانە ئەنجام دەدرێت بە بەشداری چەندین هەڵبژاردەی دێرینی وڵاتان، لەم ساڵ سۆران یەكەم جارە لە مێژووی خۆی بەشداری ئەو پاڵەوانیەتییە دەكات.


































































