زاری كرمانجی – سۆران :
لەوەتـەی مێرخاس دۆسكی یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەكات، لە هەموو یاریەك كە بەشداری كردووە، بـاشترین ئاستی خۆی پێشكەش كردووە.
ئەوەی تێبینی كراوە زۆربەی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی عێڕاق ئاستیان هەڵبەز و دابەز دەكات، تەنهـا مێرخاس دۆسكی نەبێت هەمیشە لە ترۆپكی ئاستیدایە، هەروەك لە یاری ڕابردووش بنیادنەر و دەستپێكی هێرشی تاكە گۆڵەكەی عێراق بوو و بەهۆی بچڕانە نایابەكەی مێرخاسەوە گۆڵەكە تۆماركرا .

































































