زاری كرمانجی-سۆران:
لە سنووری قەزاكانی چۆمان و كۆیە، ژمارەیەك مین و تەقەمەنی دۆزرانەوەو لەلایەن تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر لە مەترسی دوور خرانەوە.
لە مبارەوە عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین/هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت: ” تیمەكانی مینلابەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، دەیان مینی دژە كەسیان لە ئەنجامی كاركردن لە سێ كێلگە مینی مەترسیدار لە گوندی سوسێ سنووری قەزای كۆیە دۆزیەوەو رۆژی 14-11-2022 لە چالاكیەكدا لە لایەن تیمی لە ناوبردن (EOD)، تەواوی ئەو پاشماوانەی جەنگی بە سەركەوتووی لە ناوبردران، كە ژمارەیان بریتی بوو لە ٦۳ مین و یەك پارچە تەقەمەنی مەترسیدار”.
راشیگەیاند: ” لەلایەكی دیكەوە دوای ئاگادار كردنەوەی تیمەكانمان لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی چۆمان، بە هەبوونی ژمارەیەك تەقەمەنی لە جۆری بۆمبی هێشویی، لە لایەن تیمەكانمان بەسەركەوتوویی گواسترانەوە بۆ لەناوبردنیان و دوور خستنەوەیان لە مەترسی هاووڵاتییان.