دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

    مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

    وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

    وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی لە رووسیا رادەگەیەنێت

    نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى پارتى له‌ ئه‌وروپا كۆبووه‌وه‌

    نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ڕێكخستنه‌كانى پارتى له‌ ئه‌وروپا كۆبووه‌وه‌

    نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە ده‌نگى ئێوه‌ دیاری دەکرێت

    نێچیرڤان بارزانی: جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە ده‌نگى ئێوه‌ دیاری دەکرێت

  • عێراقی
    لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا؛ ژمارەیەكی زۆر كارتی دەنگدان دەستی بەسەرداگیرا

    لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا؛ ژمارەیەكی زۆر كارتی دەنگدان دەستی بەسەرداگیرا

    پارێزگای بەسرە؛ لەبری كوشتنی مامۆستایەك 200 حوشتر وەك خوێنبایی درا

    پارێزگای بەسرە؛ لەبری كوشتنی مامۆستایەك 200 حوشتر وەك خوێنبایی درا

    كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئه‌وانه‌ی له‌ بانگه‌شه‌ به‌رده‌وام بن به‌ تووندی سزا ده‌درێن

    كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن: ئه‌وانه‌ی له‌ بانگه‌شه‌ به‌رده‌وام بن به‌ تووندی سزا ده‌درێن

    وەزیری جەنگیی ئەمەریكا هەڕەشە لە عێراق دەكات

    وەزیری جەنگیی ئەمەریكا هەڕەشە لە عێراق دەكات

  • جیهانى
    یەکێتی ئەوروپا ڤیزەی هاووڵاتیانی ڕووسیا سنووردار دەکات

    یەکێتی ئەوروپا ڤیزەی هاووڵاتیانی ڕووسیا سنووردار دەکات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

    ترەمپ : ئێران داوای هەڵگرتنی سزاكانی كردووە؛ من ئامادەم بۆ قسەكردن

    ترەمپ : ئێران داوای هەڵگرتنی سزاكانی كردووە؛ من ئامادەم بۆ قسەكردن

    توركیا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو دەكرد

    توركیا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو دەكرد

  • وتار
    هەڵبژاردن.. وەك ماف و ئەرك و ئەمانەت

    هەڵبژاردن.. وەك ماف و ئەرك و ئەمانەت

    مەسروور بارزانی داینەمۆی گەشەسەندنی كوردستان

    مەسروور بارزانی داینەمۆی گەشەسەندنی كوردستان

    گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاوسەنگی عێراق

    گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هاوسەنگی عێراق

    حكومه‌تی هه‌رێم شۆڕشێک لە ئاوەدانکردنەوە و پڕۆژەکانی ژێرخاندا

    حكومه‌تی هه‌رێم شۆڕشێک لە ئاوەدانکردنەوە و پڕۆژەکانی ژێرخاندا

    بۆچی پارتی داوای هاوسەنگی، هاوبەشی و سازان دەكات؟

    بۆچی پارتی داوای هاوسەنگی، هاوبەشی و سازان دەكات؟

    ناوم رێكارە

    ناوم رێكارە

  • ڕاپۆرت
    شارە نهێنیەكەی بیابان؛ مێژووی خەلافەتێكی گۆڕی

    شارە نهێنیەكەی بیابان؛ مێژووی خەلافەتێكی گۆڕی

    وشكه‌ساڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک و ئابوری عێراق دروست ده‌كات

    وشكه‌ساڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک و ئابوری عێراق دروست ده‌كات

    وەزیری كارەبا: 4 ملیۆن هاووڵاتی كە لە 50%ی كوردستانن لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن و لە 80%ی پارەیەكی كەمتر لەجاران دەدەن

    وەزیری كارەبا: 4 ملیۆن هاووڵاتی كە لە 50%ی كوردستانن لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن و لە 80%ی پارەیەكی كەمتر لەجاران دەدەن

    بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران: لەمەودوا نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەی ئەژنۆ و جۆمگەی حەوز لە سۆران دەکرێت

    بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران: لەمەودوا نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەی ئەژنۆ و جۆمگەی حەوز لە سۆران دەکرێت

    گه‌نجانى ئيداره‌ى سۆران لە (8) ەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان

    گه‌نجانى ئيداره‌ى سۆران لە (8) ەمین ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان

    داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت پارێزگاری لە سەوزایی و دارو درەختەكانی شار بكەن

    داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت پارێزگاری لە سەوزایی و دارو درەختەكانی شار بكەن

  • دیمانە
    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

    وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەسرور بارزانی گفتێك نادات نەیباتە سەر و خاوەن ئەو بەڵێنەیە كە دەڵێت كردمان و دەتوانین بیكەین

    وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەسرور بارزانی گفتێك نادات نەیباتە سەر و خاوەن ئەو بەڵێنەیە كە دەڵێت كردمان و دەتوانین بیكەین

     وەزیری كارەبا: 50% دانیشتوانی هەرێم لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن 

     وەزیری كارەبا: 50% دانیشتوانی هەرێم لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندن 

    ئالان حەمەسەعید: لە کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانە دروستکراون

    ئالان حەمەسەعید: لە کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانە دروستکراون

  • ئابوورى
    ڕێباز حەملان: ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات ستەمە و پاساوەکانیان بۆ نەناردنی مووچە ڕاست نین

    ڕێباز حەملان: ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات ستەمە و پاساوەکانیان بۆ نەناردنی مووچە ڕاست نین

    ئەمڕۆ نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

     نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

    ئەمڕۆ نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

    ئەمڕۆ نرخی زێر رووی لە بەرز بوونەوە كرد

    نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی

    نرخی نەوتی سپی ماڵان دابەزی

  • وەرزشی
    پێکانەکەی کۆرتوا پلانەکانی بەلجیکا بۆ پاڵاوتنی مۆندیال ئاڵۆزتر دەکات

    پێکانەکەی کۆرتوا پلانەکانی بەلجیکا بۆ پاڵاوتنی مۆندیال ئاڵۆزتر دەکات

    ئەمشەو ئارسێناڵ سەردانی “دۆزەخ” دەكات

    ئەمشەو ئارسێناڵ سەردانی “دۆزەخ” دەكات

    “بەیەكەوە بەرەو مۆندیالی 2026”

    “بەیەكەوە بەرەو مۆندیالی 2026”

    ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتوو پلانی هەیە

    ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری داهاتوو پلانی هەیە

  • تەندروستى
    “ئاه كێشان” كلیلی كەمكردنەوەی فشار و باشتركردنی سییەكان

    “ئاه كێشان” كلیلی كەمكردنەوەی فشار و باشتركردنی سییەكان

    کام هۆکار دەبێتە هۆی ئازار لە کاتی بەکارهێنانی ڤیتامین B12 لە ڕێگەی ماسولکەوە

    کام هۆکار دەبێتە هۆی ئازار لە کاتی بەکارهێنانی ڤیتامین B12 لە ڕێگەی ماسولکەوە

    سوودەكانی خواردنەوەی چای ماتشا بۆ تەندروستی مرۆڤ

    سوودەكانی خواردنەوەی چای ماتشا بۆ تەندروستی مرۆڤ

    خەمۆکی زستانە پشتگوێ مەخە

    خەمۆکی زستانە پشتگوێ مەخە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    پەیامێك بۆ هەڵسوكەوتی دەستەڵاتدارێك

    پەیامێك بۆ هەڵسوكەوتی دەستەڵاتدارێك

    سەدان ئافرەتی خوارووی عێراق بەرەو هەرێمی كوردستان رایانكردووە

    سەدان ئافرەتی خوارووی عێراق بەرەو هەرێمی كوردستان رایانكردووە

    تیۆری گەشەسەندنی دەروونی_کۆمەڵایەتی(PsychosocialDevelopment)  ئێریک ئێریکسۆن

    تیۆری گەشەسەندنی دەروونی_کۆمەڵایەتی(PsychosocialDevelopment)  ئێریک ئێریکسۆن

    ئافرەتێك 24 جار هاوسەرگیری كردووە11یانی كوشتووە

    ئافرەتێك 24 جار هاوسەرگیری كردووە11یانی كوشتووە

  • هەمەڕەنگ
    دایکان و باوکان ئاگاداری مەترسیەکانی جەلی خەوبن

    دایکان و باوکان ئاگاداری مەترسیەکانی جەلی خەوبن

    زۆر بەکارهێنانی بیستۆک، دەبێتە هۆی زرنگانەوەی گوێ و لەدەستدانی بیستن

    زۆر بەکارهێنانی بیستۆک، دەبێتە هۆی زرنگانەوەی گوێ و لەدەستدانی بیستن

    نرخی دراوەكان گۆڕنكاریان بەسەرداهات

    نرخی دراوەكان گۆڕنكاریان بەسەرداهات

    شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین دەگاتە هەرێمی کوردستان

    شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین دەگاتە هەرێمی کوردستان

  • هەفتەنامە
    سوودەكانی سركەی ترێ

    سوودەكانی سركەی ترێ

    زانایان مێشکی مرۆڤ بۆ کۆمپیوتەر بەکار دێنن

    زانایان مێشکی مرۆڤ بۆ کۆمپیوتەر بەکار دێنن

    بەهای زێڕ لە بەرزبوونەوەیە

    بەهای زێڕ لە بەرزبوونەوەیە

    کەشناسی : ساڵێکی تەڕ و باراناوی بەڕێوەیە

    کەشناسی : ساڵێکی تەڕ و باراناوی بەڕێوەیە

No Result
View All Result

Home کوردستانى

مەسرور بارزانی: كوردستان واتە پارتی، پارتی واتە كوردستان

4 حەفتە له‌مه‌وپێش
مەسرور بارزانی: كوردستان واتە پارتی، پارتی واتە كوردستان
7
VIEWS
Share on Twitter

ئەمڕۆ دووشەممە 10/13 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئاهەنگی بانگەشەکردن بۆ لیستی ٢٧٥ی لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارێکی جەماوەریدا ، دووپاتی کردەوە كە پارتی ناشكێت، چونكە سەرۆك بارزانی سەرۆكی ئێمەیە و پارتی خاوەنی جەماوەرێکی خۆڕاگر و دەسکەوتەکانی کوردستانە.

ئەمەش دەقی گوتارەکەیە:

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خوشك و برایانی هێژا و بەڕێز
ئامادەبووانی هێژا
سڵاوی خواتان لێبێت

زۆر سوپاس بۆ ئامادەبوونی ئێوە ئەمڕۆ بۆ دەست پێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆك. من زۆر خۆشحاڵم كە جارێكی دیكە پاش ساڵێك لە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، ئەمجارە ئێمە كۆبووینەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی فیدرال. هیوادارم وەك هەموو جارێك، لیستی پارتی لیستی ٢٧٥ ئەمجارەش سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت. پشت بە خوا و دڵسۆزیی ڕۆڵەی پێشمەرگە قارەمانەكان، كادیرانی وەفاداری پارتی، جەماوەری خۆڕاگری رێبازی بارزانی، ئێمە دڵنیاین كە ئەمجارەش سەردەكەوین، بەڵام دەمانەوێت گەورەترین سەركەوتن لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنین.

هەموو هەڵبژاردنەكان گرنگن، بەڵام ئەمجارە ئەم هەڵبژاردنەمان بۆ ئەوەیە كە ئێمە نوێنەرانی راستەقینەی خەڵكی كوردستان بنێرینە بەغدا تا لەوێوە داكۆكیی لە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن. ئەم خوشك و برایانەی بەربژێر كراون، هەموویان كوڕ و كچی ئێوە و خوشك و برای ئێوەن، من لەو باوەڕەم كە بە باشترین رەنگ پارێزگاری و بەرگریی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكەن و هیوادارم سەركەوتوو بن ئینشائەڵا.

ئێمە هەموو جارێك لە هەڵبژاردنەكاندا ئێوە ماندوو دەكەین، بەڵام ناچارین، چونكە خەڵكێكی دیكەش هەوڵی ئەوە دەدەن كە لە جیاتی پارتی، ئەوان بچن و لەو پۆستە گرنگانەی حكوومەت و پەرلەمان وەك نوێنەری خەڵك خۆیان بناسێنن، بەڵام ئێمە بینیمان چەندین جاری دیكەش، ئەگەر پارتی لە جێیەك بەشدارییەكی كارامە و بەهێزی نەبووبێت و خەڵكێكی تر نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستانی كردبێت، هەموو جارێك مافەكانی هەرێمی كوردستان پێشێل كراون، بۆیە زۆر زۆر گرنگە كە نوێنەرانی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان كە نوێنەری پارتین، ئەوان سەركەون و ئەوان نوێنەرایەتیی ئێوە بكەن، بۆیە زۆر گرنگە ئێوە هەمووتان بەشدارییەكی كارا لەم هەڵبژاردنانەدا بكەن.

دوێنێ ڕەنگە ئێوە دیتبێتتان كە جەنابی سەرۆك، هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ پارتی دەست پێكرد، ئەمری جەنابیان بۆ ئێمە هەموومان دیار و روونن و پێویستە ئێمە هەموومان لەسەر رێنمایی و ئامۆژگاریی جەنابی سەرۆك بەردەوام بین و بەو رەنگە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەست پێ بكەین، لەسەر خۆ و بە ئاستێكی بەرز، رەوشتێكی بەرزی پارتایەتی و رێبازی بارزانی كە شایانی ئێوەیە، ئێمە بەو رەنگە دەچینە نێو هەڵبژاردنەكان، بەڵام لە هەمان كاتدا دوو پەیامی گرنگی جەنابی سەرۆك هەبوو من حەز دەكەم دووبارەیان بكەمەوە:

پەیامی یەكەم: ئەوەیە پێویستە هەر پارتییەكی دڵسۆز بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان، ئەمجارە ئەركی ئەو خوشك و برایانەمان ئەوەیە كە پارێزگاریی لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن لە بەغدا، ئەمە ئەركی یەكەم و پەیامی یەكەمە و پێویستە پارتی بەرگریكار و پارێزەری مافەكانی خەڵكی كوردستان بێت.

پەیامی دووەم : بۆ ناحەزانی پارتی بوو كە جەنابی سەرۆك فەرمانی كرد، بەسە خۆتان ماندوو بكەن، چونكە پارتی بە ئێوە ناشكێت. ئێمەش لەم باوەڕەداین كە پارتی ناشكێت، چونكە سەرۆك بارزانی سەرۆكی ئێمەیە، چونكە رێبازی ئێمە پڕە لە قوربانیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و خوێنی شەهیدانی كوردستان، لە رێگەی پارتی و بارزانیدا ئەم وڵاتەیان گەیاندووەتە ئەم قۆناغە، بۆیە تا رۆحی شەهیدانمان لەگەڵماندایە و تا دوعای بنەماڵەی شەهیدان و دایكانی شەهیدانمان لەگەڵدایە و تا ئەو جەماوەرە خۆڕاگرەمان لەگەڵدایە، پارتی هیچ جارێك ناشكێت.

خوشك و برایانی هێژا:

بۆ ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە گرنگە؟ ئەم هەڵبژاردنانە بۆ ئێمە گرنگن چونكە كاریگەرییەكی راستەوخۆیان لەسەر ژیانی ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەیە. ئێمە بینیمان ئەو كاتانەی تێپەڕین چەند ئاستەنگمان بۆ هاتە پێش و چەند پیلانیان بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان گێڕا بۆ ئەوەی ئێمە سەركەوتوو نەبین، سەرەڕای ئەو هەموو پیلان و سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانە، نەك تەنیا ئێمە ڕانەوەستاین، بەڵكوو ئێمە بەرەوپێشیش چووین، بەڵام گرنگە لەو جێیەی كە پیلان دەرهەقی خەڵكی كوردستان دەگێڕن، لەو جێیەی كە مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستانی تێدا پێشێل دەكرێ، ئێمە بەشێكی شەڕی خۆمان بگوازینەوە ئەو مەیدانە، ئەو مەیدانەش ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراقە، لەبەر ئەوە ئەو خوشك و برا پێشمەرگانەمان پێویستە ئەو شەڕەمان بۆ لەو پەرلەمانە بكەن.

خەڵكی دیكە شانازیی بەوەوە دەكەن كە نەیانهێشتووە بەرنامەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەوپێش بچن، شانازیی بەوە دەكەن كە هێز بوونە لە گۆڕەپانی دیكە، بەڵام ئێمە شانازیی بەوە دەكەین كە لە گۆڕەپانی هەرێمی كوردستاندا ئێمە هەموو كاتێك لە خزمەتی میللەتی خۆماندا بووین و هیچ جارێك ئێمە سازشمان لەسەر هەقی میللەتی خۆمان نەكردووە. زۆر گرنگە ئەو جێیەی كە پێویستە بەرگریی لە مافە دەستوورییەكانمانی تێدا بكرێت و هەموو خاڵە دەستوورییەكان جێبەجێ بكرێن، بوونێكی بەهێز و بەشدارییەكی بەهێزمان هەبێت، تاوەكوو نەهێڵین هیچ كەسێك، هەر بیروباوەڕێكی هەبێت، بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان، نەتوانێت پیلانی خۆی سەربخات.

زۆرجار بەرنامە و پیلان هەبووە بۆ ئەوەی نەهێڵن هەرێمی كوردستان بە مافە دەستوورییەكانی خۆی شاد ببێت یان بەرەو پێش بچێت، ئێمە زۆر بەرنامەمان هەبووە، زۆرجاریش ئێمە سەركەوتووین تێیدا، بەڵام توانای ئێمە و هەموو هێزی ئێمە و زۆرجار بەشێكی بۆ ئەوە بووە كە خزمەتی ئێوە بكەین، بەشێكیشی بۆ ئەوە بووە كە بەرامبەر بەو پیلان و ئەو بەرنامانەی كە دژ بە ئێوە داندراوە، بەرامبەر بەوان راوەستین، ئەگەر لەوێ ئەو بوارە هەبووایە كە ئێمە بتوانین لەوێ سەركەوتوو بین و بەهێز بین، بێگومان هەموو هێز و تاقەتمان بۆ خزمەتكردنی كوردستان دەبێت تاوەكوو كوردستان چەند پێشكەوتووە، دوو هێندە پێش بكەوێت.

زۆر خاڵی دەستووری هەن كە هێشتا جێبەجێ نەكراون، كێشەی ئێمە كێشەی مووچە نییە، كێشەی ناسنامەی نەتەوەیی، خاك، قەوارەی كوردستان، مافەكانی خەڵكی كوردستان، پێكەوەژیان، كێشەی هەموو ئایین و نەتەوە جیاكانە لەم وڵاتەدا كە ئێمە بە شانازییەوە دەتوانین بڵێین، ئەمڕۆ كوردستان نموونەی پێكەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەكانە.

ئەگەر پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەهێز بێت، بێگومان دەتوانێت كاریگەرییەكی زۆری لەسەر یاساكان هەبێت و ڕێگریی لەو بەرنامانە بكات كە لە دژی هەرێم هەیە، ئێمە لەو باوەڕەداین كە عێراقێكی فیدرالی خزمەتی هەموومان و هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام بەداخەوە زۆر كەس هەیە كە باوەڕی بە فیدرالی نەبووە و زۆر بەندیش لە دەستووری عێراق جێبەجێ نەكراون، دەبێت ئێمە لەسەر یەك بە یەكی ئەو خاڵانە رابوەستین، هەوڵێكی جددی بدەین پێش هەموو شتێك بابەتی قەوارەی كوردستان مسۆگەر بكەین و ڕێگە نەدەین كەسێك رۆژێك تەماع بێنێتە سەر هیچ بستێكی خاكی وڵاتی ئێمە. بابەتێكی دیكە بابەتی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانە، كە بەداخەوە ئێمە بینیمان كە چەندان ساڵە وەك كارتێكی سیاسی لە دژی هەرێمی كوردستان بەكار دەهێندرێت، ئەویش لەبەر ئەوە بووە كە بوونی ئێمە لە بەغدا بەهێز نەبووە. ئێمە لەو باوەڕەدابووین كە دەستوور جێبەجێ دەكرێت، بەڵام بەداخەوە نە دەستوور جێبەجێ كرا، نە كەسێكیش لەوێ بووە بتوانێت لە جیاتی ئێمە پارێزگاریی لە مافی ئێمە بكات. لەبەر ئەوە پێویستە ئێمە دەستوباسكمان هەڵبكەین و ئێمە بچین پارێزگاریی لە مافەكانی خۆمان بكەینەوە جارێكی دیكە.

ئەگەر بەغدا پشتیوان بێت، حكوومەتی فیدرالی پشتیوان بێت و هەموو پابەندبوونی دەستووریی خۆی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، باوەڕ بكەن كوردستان گەلێك زووتر دەچێتە قۆناخی زۆر سەركەوتووتر، ئەو ماوەیەی كە تێپەڕی، زۆر كەس باوەڕی نەدەكرد كە ئەم دەستكەوتانەشمان هەبێت، زۆر ڕێگری كران، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، پیلان گێڕدرا تا ئەو بەرنامانەی هەمانبوو بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، رابگیرێن و نەهێڵن ئێمە سەربكەوین، كەس باوەڕی نەدەكرد كە ئێمە بتوانین ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنین و ئەو خەونانە بكەینە راستی، مادام تا ئێستا ئێمە سەركەوتوو بووین، لێرەشەوە ئومێدی من زۆر زیاترە كە سەركەوتنی زیاتر و پێشكەوتنی زیاتر ئینشائەڵا بەدەست دێن.

زۆر پرۆژەمان هەبووە حەز دەكەم هەندێكیان بۆ ئێوە باس بكەم، چونكە زۆر گرنگە كاتێك دەچن لەگەڵ خەڵكێك قسە دەكەن و داوا دەكەن متمانە و دەنگی خۆیان بە كاندیدانی پارتی بدەن، بێگومان دەپرسن بۆ پارتی؟ بۆ كەسێكی دیكە نا؟ ئەم پرسیارە ئێمەش هەمانە، بۆ پارتی؟ بۆ لایەنی دیكە نا؟ سەیر بكەن كە پارتی بۆ ئێوە چی كردووە و سەیریش بكەن خەڵكی دیكە بۆ ئێوە چی كردووە؟ ئەمە وەڵامی ئێمەیە بۆ ئەو خەڵكەی كە هێشتا گومانیان هەیە لەسەر ئەوەی كە كاندیدانی خۆیان چۆن هەڵبژێرن. سەیر بكەن لە رۆژانی تەنگانەدا كاتێك پارتی لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدابوو، سەنگەرەكانی پێشمەرگە پڕ بوون لە ئەندام و سەركردەی پارتی، پێشمەرگەی پارتی كە بەڕەڤانیی لە خاكی كوردستان و كەرامەتی میللەتی ئێمە دەكرد، ئەمڕۆش پارتی سەرقافلەی ئاوەدانییە، لەبەر ئەوە پێویستە پارتی لە لایەن خەڵكی كوردستانەوە هەڵبژێردرێ و باوەڕی خەڵكی كوردستان بۆ پارتی بێت، چونكە لە خۆشی و ناخۆشیدا هەموو كاتێك پارتی لەگەڵ خەڵكی كوردستان بووە و هیچ جارێك خەڵكی خۆی بەجێ نەهێشتووە.

من حەز دەكەم خەڵكی ئێمە پرسیار لە لایەنەكانی دیكە بكات، هەموو كەسێك ئازادە بۆ خۆی بانگەشەی هەڵبژاردن بكات، هەر كەس ئازادە باسی بیروبۆچوونی خۆی و بەرنامەی هەڵبژاردنی و داهاتووی وڵاتی خۆی بكات، ئازادن، بەڵام ئایا بەڵێندان بە تەنیا بەسە یان پێویستە ئێمە هەڵسەنگاندن لەسەر كار و كرداری ئەو لایەنانە بكەین و بڕیار لەسەر ئەو بنەمایە بدەین؟ پارتی نایەت بەڵێن بە خەڵكی كوردستان بدات و بڵێت دەنگم پێ بدەن چونكە فڵان رۆژ بۆ ئێوە ئەم شتە دەكەم یان ئەو دەستەكەوتەتان بۆ بەدەست دەهێنم، پارتی ئەوەندە دەستكەوتی هەیە كە بچێ بە سەربەرزی بە خەڵكی بڵێت من ئەوەندە دەستكەوتەم بۆ ئێوە هەبووە و حەزیش دەكەم لێرەوە بە پشتیوانیی ئێوە هەموان، دەستكەوتی زیاتریش بۆ وڵاتی خۆم بەدەست بهێنم.

ئەو مێژووەی پارتی هەیەتی، ئەو خزمەتەی پارتی كردوویەتی، ئەو شەهیدەی پارتی داویەتی و ئەو زەحمەتییەی پارتی كێشاویەتی، هیچ لایەنێكی دیكە لە كوردستاندا نییە كە بتوانێت ململانێی پارتی بكات، رەنگە خەڵكێكی دیكە لەمە ناڕەحەت بێت و رەنگە خەڵكێك بۆچوونی دیكەی هەبێت، بەڵام باوەڕ بكەن پارتی و دەسکەوتەکانی پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێك بەراورد و پێوانە ناكرێت، دڵسۆزی و وەفاداریی پارتیش بۆ خاك و خەڵكی كوردستان لەگەڵ هیچ لایەنێك پێوانە ناكرێت.

بەڕێزان:
ئێمە لێرە بەرنامەمان دادەنا كە چۆن خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین، لایەنی دیكەش بەرنامەیان دادەنا كە چۆن نەهێڵن ئێمە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین، جیاوازیی ئێمە و ئەوان ئەوەیە، ئێمە لە خزمەتی ئێوەدابووین، ئەوان ڕێگر بوون لەوەی ئێمە خزمەتی ئێوە بكەین، جیاوازیمان ئەوەیە. بەڵام بە سەربڵندییەوە كاتێك ئێوە دەچن داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەن، پێیان بڵێن دەنگ بە ئێمە بدەن چونكە ئێمە سینگی خۆمان كردە قەڵغان بۆ ئێوە تاوەكوو شەرەف و كەرامەتی میللەتی خۆمان بپارێزین، بڵێن دەنگ بە ئێمە بدەن چونكە ئێمە ئەو كەسە بووینە كە هەموو كاتێك بەرامبەر بە دوژمنانی ئەو وڵاتە راوەستاین، دەنگ بە ئێمە بدەن چونكە ئێمە باوەڕمان بە پاشەڕۆژی ئەم میللەتە هەیە و ئێمە باوەڕمان بە ئاییندەی ئەم میللەتە هەیە و ئەو شتەی ئێمە تا ئێستا كردوومانە، هەنگاوی سەرەتایین بۆ دەستكەوتی زۆر زیاتر.

فەرموون با باسی هەندێك پرۆژەی حكوومەت بكەین. راستە ئەم حكوومەتە حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام سەركردایەتیی ئەو حكوومەتە لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانە، شانازیی ئەم حكوومەتە بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە، بەڵام شانازیی پارتی زیاترە چونكە سەركێشی ئەم حكوومەتە و ئەجێندای ئەم حكوومەتە لە لایەن پارتی دانراوە و جێبەجێش كراوە، بۆیە مەزنترین دەستكەوتی ئەم حكوومەتە جارێكی دیكە بۆ پارتی دەگەڕێتەوە، هەقە ئێوە هەمووتان سەربڵند بن و شانازیی بەوە بكەن كە ئەم حكوومەتە، حكوومەتی ئێوە بووە و ئەو دەستكەوتانەی ئەم حكوومەتەش بەدەستی هێناوە، ئەنجامی پشتیوانی و دەنگی ئێوە و پاڵپشتیی ئێوە بووە.

ئێمە وەك هەرێمی كوردستان تا ئەم كاتە تەنیا ٥٪ لە داهاتەكانی عێراقمان لەدەستدا بووە، حەز ناكەم بچمە نێو ژمارەكان كە چۆن هاوكێشەكان هەژمار كراون، بەڵام ئەو بودجەی حكوومەتی عێراق دایناوە و ئەو وردەكارییەی كە چووەتە ناویەوە، لە ئەنجامی كۆتاییدا تەنیا ٥٪ لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەو پێشكەوتنەی ئێستا لە كوردستاندا هەیە، هەرچەندە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ئێستا بەپێی ئەو سەرژمێرییەی كە لەم دواییە كراوە، ١٤٪یە، واتە ١٤٪ دانیشتووان بەڵام ٥٪ داهات، ئەو دەستكەوتەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، بە ٥٪ی داهاتی عێراق بووە، لە بەرامبەردا ٨٦٪ی دانیشتوانی هەموو عێراق ٩٥٪ی داهاتی عێراقیان لەبەردەست بووە، با بێن بەراورد بكەن ئاخۆ ئەو پێشكەوتنەی ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە یان هەر شارێكی تری عێراق ئێستا هەیە، سەیر بكەن پێشكەوتنی كوردستان لە چ ئاستێكە و شارەكانی دیكەش لە چ ئاستێكدایە؟

ئێمە زۆر هەوڵماندا بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە ئاسوودە بێت، هەندێك ماف زۆر سەرەتایین بۆ خەڵكی كوردستان، یەكێك لەوانە كارەبایە كە كێشەیەكی ٣٠ ساڵییە و تا ئێستا هەموو عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت و چارەسەر نەكراوە، ئێمە لە ٢٠٢٣ بڕیارمان دا و بە دروستی لە ٢٠٢٤ دەستمان بە بەرنامەی رووناكی كرد بۆ ئەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان بكەین بە ٢٤ كاتژمێری، سوپاس بۆ خوا ئێستا سەنتەری هەموو شارە گەورەكانمان لە هەر چوار پارێزگای دهۆك، هەولێر، سلێمانی و هەموو پارێزگای هەڵەبجە بووەتە ٢٤ كاتژمێری، ئەگەر خوا دەرفەت بدات، بۆ ساڵی داهاتوو ساڵی ٢٠٢٦، هەموو كوردستان دەبێتە كارەبای ٢٤ كاتژمێری.

ئەمە یەكێك بوو لەو خاڵانەی كە زۆر كەس گومانیان هەبوو ئێمە بتوانین تێیدا سەركەوتوو بین، بەڵام ئیرادەیەكی بەهێزی خوشك و برایانی ئێوە ئێمە توانیمان ئەو بەرنامەیە بكەین بە راستی و ئامادەین ئەزموونی خۆمان بخەینە خزمەتی هەموو عێراق و ئەگەر ئەوان بیانەوێت، ئێمە ئامادەین هاریكاریی هەموو عێراقیش بكەین.

خاڵێكی دیكە بابەتی دروستكردنی بەنداو و پۆند بووە، بۆ ئەوەی ئاوی باران بەفیڕۆ نەچێت و لە سەرتاسەری كوردستان چەندین بەنداومان دروست كرد، هیوادارم بەردەوام بین لە دروستكردنی بەنداوی دیكەش تاوەكوو بكەونە خزمەتی جووتیاران و خەڵكی كوردستان. سوودی ئەو بەنداوانە هەم بۆ گۆڕینی ئاووهەوا و هەم بۆ خزمەتی كشتوكاڵ و داخستنی بیرەكانی ئاوی ژێر زەوی زۆر گرنگ بووە. جگە لەم بەنداوانە، پرۆژەی زۆر گەورەی ئاو بۆ گەیاندنی ئاو بۆ شارەكان، دیسان ئەویش بەشێكی زۆریان تەواو بوون و هەندێكی دیكەشیان لە بواری جێبەجێكردندان. ئەم پرۆژە مەزنانەی بۆ هەولێر جێبەجێ كراون لە ماوەی ١٢ مانگ، كەس باوەڕی نەدەكرد بەم خێراییە ئێمە بتوانین ئەو پرۆژانە جێبەجێی بكەین، پرۆژەی ئاو بۆ ئاكرێ، بۆ بەردەڕەش، بۆ سلێمانی، بۆ چەمچەماڵ، بۆ هەر جێیەك پێویست بێت، لە بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە كە كێشەی ئاو لە هیچ شارێكی هەرێمی كوردستان نەمێنێت و ئێمە هەموویان چارەسەر بكەین. ئەمەش دەستكەوتێكی دیكەیە كە بەرنامەی ئەم حكوومەتەیە كە دیسان دەڵێم لە لایەن پارتییەوە بەڕێوە دەبرێت، ئەو پرۆژانە هاتوونەتە جێبەجێكردن و كەوتوونەتە خزمەتی خەڵكی كوردستان.

بابەتێكی دیكە بابەتی دروستكردنی ڕێگەوبان بووە، ئەو رێگەوبانانەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەن، من ناڵێم هەمووی تەواو بوون، بەڵام بە رێژەیەكی زۆر رێگەوبانەكانی ئێمە گەلێك باشتر بوون، رێژەی رووداوەكانی هاتوچۆ كەمتر بوونەتەوە و گیان لەدەستدان و ئەو زەحمەت و ئازارانەی دەگەیشتنە هاووڵاتیان دیسان كەمتر بوون كە ئەمەش دیسان دەستكەوتێكی دیكەیە هەقە ئێوە ئەم شتانە هەموویان بەكار بهێنن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆتان و پێیان بڵێن ئەم شتانەمان كردووە و هێشتا لە بەرنامەی دیكەشمان هەیە و پێمان دەكرێ زیاتریش ئەنجامیان بدەین. بێ فەرق و جیاوازی لە هەموو جێیەك ئەم پرۆژانە جێبەجێ كراون، لەسەر ئاستی هەموو كوردستان و لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكان ئەم پرۆژانە جێبەجێ كراون.

بابەتی (هەژماری من) یاخود دروستكردنی سیستەمێكی بانكی یان دامەزراوەی دارایی لەسەر ستانداردێكی نێودەوڵەتی بۆ كوردستان، ئەمەش بەشێكی دیكە بووە لە ئەنجامەكان و دەستكەوتەكانی ئەم حكوومەتە و پارتی. خەڵكی دونیا زۆر بە ئاسایی ئەمە وەردەگرن چونكە بەشێكی زۆر سرووشتییە لە ژیانی ئەوان، بەڵام تا ئێستا بۆ ئێمە ئەوە نەبووە و بەداخەوە نەیانهێشتووە پێشكەوتنی ئابووری لەم وڵاتەدا هەبێت.

یەكێك لەو شتانەی كە رەنگە زۆر نەبینرێت، دروستكردنی ژێرخانی ئابوورییە كە ئێمە زۆر جددی كارمان لەسەر كردووە، ئەمەش دەبێتە وەرچەرخانێك بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی، ئەمەش یەكێكە لەو دەستكەوتانەی كە ئێستا بۆ خەڵكی كوردستان بەشێكی زۆری كەوتۆتە خزمەتەوە بەڵام هێشتا تەواو نەبووە و كاتێك تەواو دەبێت، زۆر باشتریش دیار دەبێت.

دیجیتاڵكردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەت تا زیاتر بتوانین خزمەتی هاووڵاتیان بكەین و زەحمەتییەكانیان و ماوەكانیان كەمتر بكەین و رۆتینیات كەمتر بكەین، دیسان دەڵێم نەگەیشتووینەتە ئەنجامی كۆتایی، بەڵام هەنگاوی زۆر باش بڕدراوە و خزمەتگوزاریی باش جێبەجێ كراوە كە یەكێكیان لە بابەتی پەروەردەیە كە خزمەتگوزارییەكی زۆر باشی دیجیتاڵیی پەروەردە ئێستا لەسەر ئاستی هەموو قوتابخانەكانی كوردستان هەیە.

باشتركردنی ئاستی كەرتی تەندروستی كە لە هەرێمی كوردستان پزیشكی پسپۆڕ و نۆژداری زۆر باشمان هەیە، بەڵام بەداخەوە توانای بەردەستی ئەوان یان شوێنی كاری ئەوان رەنگە لە ئاستی توانای خوێندنی ئەوان نەبێت، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو كەمیی توانایەی خۆیشی زۆر هەوڵی داوە كە كەرتی تەندروستیش كارێكی جددی تێدا بكات و ریفۆرمێكی باشتر بكرێت تا ناچار بە چوونە دەرەوە نەبین، بەڵكوو خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش ئێستا بۆ چارەسەری پزیشكی روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

هەموو ئەم دەستكەوتانە هەر وا نەبوون، بەڵكوو خەڵكێك خۆیان پێوە ماندوو كردووە، شەو و رۆژ پیلانیان هەبووە كە ئێمە نەگەینە ئەم قۆناغە، بەرنامە هەبووە ڕێگری بكرێ تا هیچ جارێك بەراوردی پێشكەوتنی كوردستان لەگەڵ جێی دیكە نەكرێت، بەڵام وێڕای ئەمانە ئێمە مكوڕبووین لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئێمە بەرەوپێش بچین، نابێ ئێمە بوەستین، دەبێ زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەین، ئەو شتانەی بۆ ئێوە كراوە، دەستكەوتە، كاتێك دەچن بۆ خەڵك قسە دەكەن، هیوادارم بە خەڵك بڵێن. کە رێگریمان لێ كراوە بەڵام هەموو ئەم شتانەمان كردووە، ئەو كەسانەشی ئێستا داوای دەنگی ئێوە دەكەن، ئەوانە بوون كە نەیاندەهێشت ئێمە ئەو دەستكەوتانە بەدەست بهێنین، ئەوان بوون كە بەرنامەیان دادەنا و دەچوون هاوپەیمانییان دروست دەكرد و داوایان لە حكوومەتی فیدرالی دەكرد ڕێگە نەدەن هەرێمی كوردستان بەرەوپێش بچێت، چونكە ئەوانیش ئەو باوەڕەیان هەیە كە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دەستكەوتە بۆ پارتی. هەتا لایەنە كوردستانییەكان، دڵی ئەوان بە سەركەوتن و پێشكەوتنی كوردستان خۆش نییە، چونكە ئەوانیش دەزانن، كوردستان واتە پارتی، پارتی واتە كوردستان، ئێ مادام وایە با بێین حەق و حیسابێك پێكەوە بكەین و راشكاوانە لەگەڵ خەڵكی كوردستان گفتوگۆ بكەین، مادام ناوی پارتی و كوردستان جیا ناكرێتەوە، ئێوە بۆ دەنگی خۆتان بەفیڕۆ دەدەن؟ بۆ دەنگی خۆتان دەفەوتێنن و بەدوای بیروباوەڕێك دەكەون كە ئێوەش دەزانن نە هیچ ئاییندەیان هەیە و نە مەبەستی ئەوان خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە، فەرموو ئەوە حزبی ئێوە دەنگی خۆتانی پێ بدەن تا ئەوانیش زیاتر خزمەتتان بكەن.

خوشك و برایانی هێژا حەز ناكەم زۆر كاتی ئێوە بگرم، بەڵام حەز ناكەم پێتانوابێت ئەم هەڵبژاردنە هی بەغدایە و بۆ ئێمە گرنگ نییە، بەڵێ بۆ ئێمە گرنگە، چونكە ئەو ئاستەنگانەی لەوێ بۆ ئێمە دروست دەكرێن، ڕێگریی لە پێشكەوتنی كوردستان دەكات، نابێ مەجال هەبێت لەوێ رێگری بكرێت، دەبێ خەڵكێكی بەهێز لەم كاتە لە پەرلەمانی عێراق هەبێت تا رێ خۆش بێت هەماهەنگییەكی بەهێز لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەبێت، دەستوور وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و هەموو مافەكانی خەڵكی كوردستانیش دەستەبەر بكرێن، ئەوكاتە دەبینن كە دەستكەوتەكانی كوردستان چەندە زیاتر دەبێت، شەڕی ئێمە لە هەرێمی كوردستاندا نییە، شەڕی ئێمە لە بەغداشە و دەبێ ئێمە ئەوە بكەین كە خێری ئەم میللەتەی تێدایە و ئەوە بكەین كە دەستوور وەكوو هاتووە جێبەجێ بكرێت، دەستكەوتەكانیش بێگومان كاریگەرییان لەسەر پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دەبێت.

هیوای من ئەوەیە كە سەردانی هەموو ماڵەكانی دهۆك و شارەكانی دیكە و گوندەكان بكەن، بە خەڵك بڵێن ئێمە حەز دەكەین پشتیوان بن، دەنگی خۆتانمان پێ بدەن تا بتوانین خزمەتتان بكەین، ئەوەی لەسەرمانە خزمەتكردنە، داخوازیشمان لە خەڵكی دەنگی ئەوانە. پێش ئێستا بەداخەوە گەلێك گازاندە دەكران كە خزمەتێكی باشی دەڤەری بادینان نەكراوە، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دا بۆ ئەوەی فەق و جیاوازیی هیچ بەشێكی هەرێمی كوردستان لە نێوان خەڵك نەبێت، ئەو خزمەتەی پێویست بێت بۆ دەڤەری بادینان، شاری دهۆك، زاخۆ، ئامێدی، بەردەڕەش، ئاكرێ، باتوفا، مانگێشكێ، هەر جێیەك بێت، ئێمە خزمەت بگەینینە هەموو گوند و شارێك، راناوەستین و بەردەوام دەبین، كاروانمان كەوتووەتە ڕێ و ئینشائەڵا تا قۆناغی كۆتاییش بەردەوام دەبین، بە هیوای خوا و پشتیوانیی ئێوە و لەژێر سێبەری سەرۆك بارزانی هەر سەركەوتوو دەبین، لە ئێستاشەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی ٢٧٥ لە ئێوە هەمووتان دەكەم.
زۆر زۆر سوپاس.

Previous Post

مەسرور بارزانی: پارتی ناشکێت، چونکە سەرۆک بارزانی سەرۆکی ئێمەیە

Next Post

گرینگیدانی سەرۆکی حکومەت بە پەرەپێدانی گەشتیاری لە دەڤەری باڵەکایەتی

Next Post
گرینگیدانی سەرۆکی حکومەت بە پەرەپێدانی گەشتیاری لە دەڤەری باڵەکایەتی

گرینگیدانی سەرۆکی حکومەت بە پەرەپێدانی گەشتیاری لە دەڤەری باڵەکایەتی

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
زێدان برادۆستی: ماوەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بۆ ساڵێک درێژ دەکرێتەوە

بەرپرسی لقەكانی ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێن

كانونی دووه‌م 22, 2023
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

0
بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

تشرینی دووه‌م 11, 2025
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بنكەكان دەنگی داو پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بنكەكان دەنگی داو پەیامێكی بڵاوكردەوە

تشرینی دووه‌م 11, 2025
سیداد بارزانی پێشوازی لە ستافی دەزگای زاری كرمانجی كرد

سیداد بارزانی پێشوازی لە ستافی دەزگای زاری كرمانجی كرد

تشرینی دووه‌م 11, 2025
سەرۆكی حكوومەت 10 ئامبۆلانسی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەكات

سەرۆكی حكوومەت 10 ئامبۆلانسی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین دەكات

تشرینی دووه‌م 11, 2025

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • ئابوورى
  • دیمانە
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net