جبار عبداللە مهاجیر
پارتی دیموکراتی کوردستان لەکڕۆکی شۆڕشەکانی بارزان دروست بوو. ئەو شۆڕشانەی هەر لەسەرەتاوە بۆنی ئازادی و سەربەستیان لێدەهات، دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لەخەباتی سیاسی و چەکداری لەنێو گەلی کوردا، لەگەڵ دامەزراندنی پارتی جۆرێکی تر لەخەباتی سیاسی و ئینتیمای نشتیمانی و نەتەوەیی دەستی پێکرد کەواقعێک بوو هەموو کەسێک چاوەڕوانی نەدەکرد ڕوبدات، پارتی و سەرکردایتی پارتی هەموو کات داکۆکیکاری سەرسەخت بوون لەمسۆگەرکردنی داخوازی و مافەکانی گەلی کورد نەک تەنها لە باشوری کوردستان بەڵکو یارمەتی دەربوون لەسەرهەڵدانی شۆڕشە کوردیەکان لەپارچەکانی تری کوردستان مسۆگەرکردنی مافەڕەواکانیان.
پارتی جیاوازیکی زۆری هەیە لەگەڵ حزب و لایەنەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق، بەردەوام پارتی بەئاواتی یاکڕیزی و ئاشتی و پێکەوەژیان بووە، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لەدامەزراندنی عیراقێکی فیدڕاڵی و دیموکراسی و پێکەوەژیانی نەتەوە جیاوازەکان، دەورێکی کاریگەری هەبوو لەڕوخانی ڕژێمی بەعسی خوێنمژ، ئیستا عیراق لەبەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنوسسازدایە هەموو لایەنەکان لەهەوڵی ئەوەدان زۆرینەی دەنگەکان بۆ بەرژەوندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە،
ئەوەی بۆ کورد زۆر گرنگە پێویستە دەنگدەران خزمەت و دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان بزانن کەپارتی تاکە لایەن بووە دیفاعی لەقەوارەی هەرێمی کوردستان کردووەو هەوڵی زامنکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان داوە،سەڕەڕای ئەو گوشارە نێوخۆیانەی هەرێمی کوردستان کەلایەنەکان بەردەوام پشگیری دوژمنانی کوردیان کردووە بۆ نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان و تەسلیمکردنی سەروەت و سامانی ئەو نشتیمانە بەدوژمنانی کورد، بەرنامەو کاری پارتی ڕوونە بۆ هەموو لایەک،لای پارتی سیاسەتی دیموکراسی و دادپەروەری نشتیمانی لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.
هەڵبژاردنی لیستی ۲۷٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشگوزرانی و ئاشتی و ئارامی سەقامگیرتر دەکات و دەستور دەبێتە بنەمای کارەکانی حکومەت لەکابینەی داهاتوو، بەدرێژایی کاری سیاسی پارتی کارێکی نەکردووە دژی بنەماو دەستوری وڵات بێت، ئەوانەی دژی بنەماو دەستوری وڵات بوون دژی پارتی بوون، ویستیان پارتی پەلکێشی ئەو خیانەتە نشتیمانی و نەتەوەییە بکەن بۆ ئەوەی بەردەوامبن لەبەهەدەردانی سەروەت و سامانی ئەو نشتیمانە کەبەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەو نشتیمانە ئەو قەوارەیە دروست بوو، دەخوازم لە دەنگدەرانی کوردستان دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی پێشمەرگەو خەباتگێڕی کورد سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەی جارێکی تر نەگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کەکورد تیادا هیچ مافێکی ژیانی نەبوو جگە لە کیمیاباران و ئەفالکردنی ڕۆلەکانی ئەو نشتیمانە، خۆمان هەست بەبەرپرسیارەتی بکەین و ڕەش و سپی لەیەکتری جیابکەینەوە.






























































