زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی فیدراڵ، رایدەگەیەنێت تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدا و پارێزگاکانی تر دەگرێتەوە، و بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتووین.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لەسەر زاری عەمید نەسیڕ عەبدولستار، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی فیدراڵ، بڵاوی كردەوە “تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكەش دەگرێتەوە.”
عەمید نەسیڕ عەبدولستار زیاتر روونیكردۆتەوە “بەغدا بە کرداری دەستی بە تۆمارکردنی سزای هاتووچۆ کردووە بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، تەنانەت ئەوانەشی تابلۆی هەرێمی كوردستانیان پێوەیە.”
سەبارەت بە میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەرپرسەكەی هاتووچۆ ڕوونی کردەوە: “کۆبوونەوە و دیدار و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەیە و لێکتێگەیشتن و سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان لەنێوان بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەشەوە هەیە.”

































































