مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
كۆڤان رەشید، بەرێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای سێلكێ – مێرۆز تا ئێستا قۆناخی باشی بڕیووە، تا ئێستا 8 كیلۆمەتر قیرتاو كراوە كە دەكاتە نزیكەی 60% كارەكانی، ئەو بەشەی ماوە كاری لەسەر دەكرێت، ئەگەر بەفر و باران نەبێتە رێگر ئەوا رێگاكە تەواو دەكرێت كە درێژی رێگاكە ١٢ كیلۆمەترە”.
بەرێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، ئاشكراشیكرد:” قیرتاوكردنی ئەو رێگایە گرینگیەكی زۆری دەبێت بۆ دانیشتووانی ناوچەكە و رێگایەكی سەرەكیە زۆر گوند دەكەوێتە سەر رێگاكە، هەرچەندە تەواوی گوندەكان ئاوەدان نین، بەڵام قیڕكردنی ئەو رێگایە دەبێتە هاندەرێكی باش بۆ ئاوەدانبوونەوەی زیاتری گوندەكان”.