دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئۆکرانیا بە مووشەکی دوور مەودای تۆماهۆک پڕچەک بکات ئەگەر شەڕەکە چارەسەر نەکرێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ترەمپ ڕایگەیاند” بەنیازە چەکی نوێ بۆ ئۆکرانیا دەستەبەر بکات لەسەر داوای ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا”.
سەرۆکی ئەمریکا گووتی: ئۆکرانیا زۆر پێویستی بە پاتریۆتەکانە، ئەوان تۆماهۆکیان دەوێت، ڕەنگە پێویست بێت لەگەڵ ڕووسیا لەو بارەیەوە قسە بکەم و ئەگەر ئەم شەڕە چارەسەر نەکرێت، تۆماهۆکیان بۆ دەنێرم، چەکێکی نایاب و زۆر شەڕانگێزە.

































































