سیپان شێروانی بەربژێری پارتی بە ژمارە ١٨ بۆ پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەینێت:پەیامەکە زۆر روون و سادە، بەڵام راشکاو بوو؛ئێمە قۆڵى هیمەتمان لێ هەڵماڵیوە و بە ئاڕاستەى بەختەوەرى گەلەکەمان دەڕۆین.
ئەو بەربژێرە نوسیوویەتی راستگۆین لەگەڵ بەڵێن و پەیمانى خۆمان و لە هیچ مافێکى دەستوورییمان دەستهەڵناگرین،هەروەها دەشڵێت:فەلسەفەشمان فەلسەفەى خۆڕاگرى و نەچەمینە،بەمجۆرە پارتیمان لە خولى داهاتووى پەڕلەمانى عێراق، لێڕاوانە و راشکاوانە، رووبەڕووى هەموو ئاڵنگارییەکان دەبێتەوە.






























































