بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ و 25 سەرکردە و سەرۆک و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، ڕۆژی دووشەممە، لوتکەی شەرم شێخ تایبەت بە پلانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەبێ بەشداریی نوێنەرانی ئیسرائیل و حەماس بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی ئەکسیوس، وێنەیەکی بانگهێشتنامەی لوتکەی شەرمولشێخی بڵاو کردووەتەوە کە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لەسەرە و ئاشکرای کردووە لەگەڵ وڵاتانی وەک فەڕەنسا، ژاپۆن، ئیسپانیا، ئەمینیا و کانادا و چەند وڵاتی عەرەبیی ناوچەکە، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بۆ بەشداری لەم لووتکەیە بانگهێشت کراوە.
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە ریزی ئەو کەسانەن کە لەو لووتکەیەدا بەشدار دەبن.
لووتکەکە بە سەرۆکایەتیی هاوبەشی ئەمریکا و میسر بەڕیوە دەچێت و شاندەکانی وڵاتان لە ئەمرۆوە دەگەنە شوێنی کۆبوونەوەکە.






























































