سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەکان و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.
یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە هەولێر، کەنیسەی (ئوم ئەلنوور)مان کردەوە و بەردی بناغەی پەیمانگەی (ئەزهەر)مان دانا و بەشداریشمان لە ڕێورەسمی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەکان و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.
































































