زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەیی بەرپرسانی حکوومی و حیزبی و مامۆستایانی ئاینی سیمنارێک ڕێکخرا و ڕۆڵی زانایانی ئاینی بەرز ڕاگیرا .
مامۆستا بەشیر محێ موختار، بەرپرسی ناوچەی زانایانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی گووت:” لە بەردەوامی کاروچالاکیەکانماندا وەک ناوچەی زانایانی سیدەکان، سمینارێکمان بۆ بەڕێز دکتۆر عەبدوڵڵا شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی ” ڕۆڵی یەکێتی زانایان لە دروست بونیەوە تاکو ئێستا “.
بەرپرسی ناوچەی زانایانی سیدەکان، دووپاتی لەوەکردەوە، بەپێویستمان زانی لە چوارچێوەی ئەو سمینارە سوپاس و پێزانین ببەخشینە چەند بەرپرسێکی حزبی و حوکمی کە هەموو کات پاڵپشت و هەماهەنگ بوون لەگەڵ ناوچەکەمان و هاوکار بوونە لە خزمەتکردنی مامۆستایان و زانایانی ئاینی لە سنوورەکەمان .
گووتیشی:” لە کۆتایشدا دیاریمان بە خشی بەسەرجەم ئەندامانی سنوری ناوچەکەمان کە دیاریەکان بە خۆشحاڵیەوە لەلایان ” محمد عزیز برادۆستی ” پاڵێوراو بۆ پەرلەمانی عێراق دابین کرابون.

































































