شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
بەگوێرەی ماڵپەڕی Science Alert، توێژینەوەیەكی نوێیی توێژەرانی ئوسترالیا بریتی بووە لە پشكنینی DNA ی نزیكەی 200 هەزار كەسی تووشبوو بە خەمۆكی بۆ دەستنیشانكردنی نیشانە بۆماوەییە باوەكان كە پەیوەندییان بەو حاڵەتەوە هەیە. بەپێی ئەنجامی ئەو پڕۆژەیەی كە لەلایەن پەیمانگای بێرگۆفەر بۆ توێژینەوەی پزیشكی لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە ژنان نزیكەی دوو هێندە زیاتر لە پیاوان ئەگەری تووشبوونیان بە نیشانە بۆماوەییەكان هەیە كە پەیوەندییان بە خەمۆكییەوە هەیە.
توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە نزیكەی ١٣ هەزار نیشاندەری بۆماوەیی پەیوەندییان بە خەمۆكییەوە هەیە لە ئافرەتان، لە كاتێكدا نزیكەی ٧ هەزار لە پیاوان. ڕەنگە هەندێك لەم گۆڕانكارییە بۆماوەییانە كاریگەرییان هەبێت لەسەر ڕێڕەوی بایۆلۆژی پەیوەست بە میتابۆلیزم یان بەرهەمهێنانی هۆرمۆن.
دكتۆر جودی تۆماس، توێژەری توێژینەوەكە دەڵێت: “كۆمەڵێك جیاوازی بۆماوەییمان دۆزیەوە كە ڕەنگە ئەوە ڕوون بكاتەوە كە بۆچی ئەو ژنانەی خەمۆكییان هەیە زیاتر تووشی نیشانەكانی گۆڕانكاری خۆراك دەبن، وەك گۆڕانی كێش یان هەڵاوسان لە ئاستی وزەدا”.






























































