شەهلا رەشید – زاری كرمانجی :
گۆڤاری دامەزراوەی پزیشكیی ئەمەریكی، توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و دەریدەخات كە دووگیانبوونی خانمان لە تەمەنی بچووكدا كاریگەریی لەسەر خۆیان و كۆرپەكانیان دروستدەكات، كۆرپەی ئەو خانمانەی تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 17 ساڵی دایە بەراورد بەو خانمانی تەمەنیان 18 بۆ 20 ساڵە زیاتر تووشی كێشە تەندروستییەكان دەبن.
بۆ ئەمەش توێژەران 90 هەزار تۆماری منداڵبوونیان بەكارهێنا و دەركەوت بەشی زۆری خانمە دووگیانە هەرزەكارەكان كۆرپەكانیان بە ناكامی یاخود لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە لە دایك بوونە و لە توێژینەوەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە كە 22٪ خانمانی هەرزەكار دووچاری نەشتەرگەری منداڵبوون دەبنەوە.
پرۆفیسۆر كاترین گودمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت:” منداڵی ناكام مەترسی ناڕێكییەكانی پەستانی خوێن، تەندروستی دەروونی، كێشەكانی كۆئەندامی هەناسەیان زیاترە”.