شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
لۆڕێنس واتكینز، شەڕی زۆری كرد بۆ ئەوەی ئەو ناوە بەدەست بهێنێت، تەنانەت یاساكانیشی گۆڕیوە.
لە ساڵی 1990 ناوی خۆی گۆڕی و بە شەڕێكی یاسایی پڕ لە ماندووبوون تێپەڕی بۆ بەدەستهێنانی ئەم تۆمارە سەرسوڕهێنەرە.
ناوەكەی لە ٢٢٥٣ ناوی ناوازە پێكهاتووە، كە ئەگەر بنووسرێتەوە شەش لاپەڕەی تەواو پڕ دەكاتەوە. داواكارییەكەی واتكینز سەرەتا لە دادگای ناوچەكە پەسەند كرا، بەڵام دواتر ڕەتكرایەوە، تا دادگای باڵای نیوزلەندا شەڕی دۆسیەكەی كرد و لە كۆتاییدا دادوەرەكان بڕیاریان لە بەرژەوەندی ئەو دا. لەم نێوەدا دوو یاسا گۆڕ درا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كەسانی دیكە هەوڵی هەمان شت نەدەن.
خۆشترین وشەی واتكینز لە ناوە ڕیكۆرد شكێنەكەیدا AZ200 ەكە ئاماژەیە بۆ دەستكەوتە جیهانییەكەی، كە بە واتای زیاتر لە دوو هەزار ناو دێت لە A تا Z.
لە ئاهەنگی هاوسەرگیری واتكینزدا، ٢٠ خولەكی خایاند تا ناوی تەواوی خۆی بۆ میوانەكان بخوێنێتەوە.






























































