رێبوار حەمەلاو شوانی
مێژووی هەشت دەیە قوربانیدان و بەرخودانی قوتابخانەیەك كە لە سەردەستی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی دامەزراوە و ئامانجەكەی حزبایەتی لە سنوورێكی جوگرافیایی دیاریكراو نەبووە ، بەڵكو ڕووناكی هیشتنەوەی مەشخەڵی كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی بووە لە سەرانسەریی كوردستان ، لە هەمانكاتیشدا لەگەڵ لەڕووی سیاسی و ئامانجیشەوە هەمیشە هەوڵی بەدیموكراسیكردن وچەسپاندنی ئازادی لە عێراق بووە ، چونكە باوەری وابووە تا سیستەمێكی دیموكراسی لە عێراق بەرقرار نەبێت ، ئەستەمە گەلی كورد و پێكهاتەكانی دیكەش بتوانن بە مافەرەواكانیان بگەن
پارتی ، میراتگری گشت شۆڕش و ڕاپەرینەكانی نەتەوەیی كوردە لەسەرانسەرە ، پارێزەری ئاڵای كۆماری كوردستان لە مەهاباد و شۆڕش و راپەرینەكانی نەتەوەیی كوردە لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان ، هەڵقوڵاوی ناخی نەتەوەیەكە بەدرێژایی مێژوویی خەبات و تێكۆشانی قوربانیی بەخشیووە و تێكۆشاوە ، جیاوازی پارتی و ئەوانی تر ئەوەیە و پارتی لەگەڵ هەموو هەڵومەرجەكاندا خۆی نوێ دەكاتەوە و بەهیچ پیلانگێری و ڕەشەبایەك ناڵەرزێت ، بەڵكو بەهێزتر لە جاران لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكانی تێكدەكۆشێت ،هەمیشە لە پاڵ خوشی و ناخۆشی گەلەكەی بووە و لە بەرپرسیاریەتی هەڵنەهاتووە ، خۆی بەخاوەن دۆزی نەتەوەكەی زانیووە ، بۆیە پارتی وگەلی كورد ئاوێتەی یەكترن، بەڵگەش بۆ هەموو ئەو راستیانە ئەوەیەدەیان حزب ولایەن دروستبوون وبەڵام لە ماوەیەكی كورتدا هیچ ناو و ئاسەواریشیمان نەما” بەڵام ڕەسەنایەتی وداكوتانی ڕیشەی داربەڕووەكەی وێرای هەوڵی سووتان و بڕین هەر ڕێشەكەی زیاتر داكوتاوە و بەهێزتر گەشەی كردەوە ، ئەوەش لە ڕوانگەی گەلی كوردەوە واتە هیچ هێزولایەنێك جێگرەوەی ( پارتی ) نەبووە ونابێت
چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان بەدرێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانی وێرای بڕینی هەوراز و نشێوەكان ، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوە بەرخودانی نەتەوەیی بووە و ڕاشكاوانە و ڕاستگۆیانە لە پێناو ئامانج باڵاكانی نەتەوە و نیشتیمانەكەی خەبات و باج و قوربانی گەورەی بەخشیووە ، مێژووییەكی پڕ سەروەری و قوربانیدان كە بۆ هەمیشە لە نێو بیروهزی هەموو تاكێكی ئەم كوردستان بەزیندوویی دەمێنێنەوە و هەرگیز لەبیرناكرێت و رۆژ بەرۆژیش زیاتر بەهێز و گەشەسەدەسەنێت
بەهەڵدانەوەی لاپەرەكانی مێژوو جیاواز خەبات وكاری پارتی لەگەڵ هێزولایەنەسیاسیەكانی تر لەوە دایە ، كردەوە و كاردانەوەی پارتی و بەرپرسیاریەتی وەك هیچ حزب ولایەنێكی تر نەبووە ، چونكە پارتی لە نێو هەست و خوێن و ڕۆحی كوردوكوردستان ئاوێتە بووە لە هیچ لایەنێكی تر ناچێت و هیچ هێزێكی تر وەك پارتی نەبووە و نابێت
قۆناغی ئێیستای خەباتمان كۆمەڵێك ئامانج و دەستكەوتی ستراتیژی و گرنگ بەدەستهاتوون ، بەڵام خەبات و تێكۆشانی بەردەوامە لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافەرەوا نەتەوەیی ونیشتیمانییەكانمان ، بۆیە بوونی پارتی زەروورەتێكی مێژوویە ، لە پێناو پارێزگاریكردن لە سەنگ وپێگەی قەوارەی هەرێمی كوردستان ، كە ئومێدی زیاتر لە 50 ملیۆن كوردە و هەوێنی بەدیهێنانی مافەرەوا نەتەوەییەكانە لەسەر پارچەكانی دیكەی كوردستانیش
ئەمڕۆو دوای 20 ساڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ، نەیانتوانیووە و نەیانەوێت دەستوور و مافەرەواكانی گەلی كورد جێبەجێ بكەن ، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر رژدە لە سەر بەدیهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد و هەمیشە جیاواز لە لایەنەكانی تر هەمیشە خۆی بەخاوەن دۆز و شوناس و مافە رەوا نەتەوەییەكانی گەلەكەی زانیووە ؛ بۆیە ، بەهێزبوون و لاوازبوونی پارتی كاریگەری لەسەر هەموو ماف و پێگەی گەلی كورد دەبێت، بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێز بوونی گەلی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستان و دڵنییایی لەوەی هێزێكی كاریگەری پارێزەری ماف و شایستەداراییەكان ی گەلی كوردە
لە پێناو بەدیهێنانی ئەو ماف و ئامانجەرەوایانەی خەڵكی كوردستان ،پارتی دیموكراتی كوردستان وەك تاكە هێزی كاریگەری و نەتەوەپەوەر ڕووبەڕووی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان وەستاوەتەوە ، ئەوەش واتە سازش لە سەر بچووكترین مافی نەتەوەكەی ناكات و سوورە لە سەر ئەوەی تا بەدیهێنانی هەموو ماف و ئامانجەكان لە خەبات وتێكۆشان نەوەستێت ، واتە پارتی هیچ جێگرەوەیەكی نەبووە و نابێ






























































