مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی میسر، سبەی بە بەشداری سەركردەی 20 وڵات واژۆی ڕێكەوتنی ئاگربەست دەكرێت .
لە ڕاگەیاندراوەكەی میسر هاتووە “سبەی دووشەممە 13ـى تشرینی یەكەم، میسر میوانداری لووتكەیەكی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و زیاتر لە 20 سەركردەی وڵاتانی جیهان دەكات، سەبارەت بە ڕێككەوتنی كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە،
لووتكەكە لە شەرم شێخ بە سەرپەرشتی میسر و ئەمریكی بەڕێوەدەچیت و ئامانجی كۆتاییهێنانە بە شەڕی غەززە و ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بۆ بەشداریكردن لە لووتكەكەدا بانگهێشتی چەند وڵاتێكی كردووە لەوانە ئێران و ئیسپانیا.






























































