ڕێبوار حەمەلاو شوانی
گەلی کورد نەتەوەیەکی 50 ملیۆنیی و . کە بە پێی هەموو بەڵگە نامەکان خاوەن مێژوو ، جوگرافیا و شوناس و زمانی دەوڵەمەند و کولتوور و ڕەسەنایەتی خۆیەتی کە بە هۆی چاوچنۆکی زلهێزان و پیلانگێڕی و خیانەتکردن لێی وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە سەر زەوی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین. هەروەها شۆڕش و خەباتی نەتەوەیی کورد لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو بە چەندین قۆناغی جیاواز گوزەریی کردووە . بەڵام لە هەر چوار پارچەی کوردستان تایبەتمەندییەکی هاوبەشی هەبووە کە بریتییە لە کۆڵنەدان و بەردەوامبوون لە خەبات و تێکۆشان بە مەبەستی ئازادی و ڕزگاربوون و بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی وەک هەموو گەل و نەتەوەکاتی تر.
نکۆڵی لەو ڕاستییەش ناکرێت کە هەندێک جار هۆکارێکی لاوازبوونی هەستی نیشتمانپەروەری بۆ ناهۆشیاریی تاکی کورد دەگەڕێتەوە، کە ئەمەیش دەبێتە هۆی خۆبەکەمبینی لەچاو نەتەوە سەردەستەکان. ئەم خۆبەکەمبینییە ئاستی بەشداریی چالاکانە دادەبەزێنێ و دواجار سەرمایەی کۆمەڵایەتی لاواز دەکات. هەروەها ئەگەر لە وڵاتێکدا جیاکاری هەبێت، ئەوا جۆرێک لە نامۆیی بۆ هەندێک گرووپ و پێکهاتە دروست دەبێت. بەتایبەتی کاتێک بژاردەی هزری تووشی ئەو نامۆیییە بن و چینی ناوەڕاستیش بێهیوا بێت، ئەوا نیشتمانپەروەری زیانی بەردەکەوێت و دواجار دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەستی نەتەوەپەوەری و نیشتمانپەوەری.
وەک لە سەروەش ئاماژەم پێدا گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن ماف و ڕەسەن بە هەموو بهـ پێوەرەکانی سیاسی، مێژوویی، کلتووری، کۆمەڵایەتی و جوگرافی نەتەوەیەکی جیاواز لە نەتەوەکانی فارس، تورک و عەرەبە کهـ بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان بەڕیتانیا-فەڕەنسا بەسەر چوار دەوڵەتی ئێران، تورکیا، عێراق و سوریا بەبێ گەڕانەوە و پرس و ویستی خۆی دابەش کراوە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دوای دەیان ساڵ قوربانیدان ئێستا لهـ کوردستانی باشوور لە ساڵی 1991وە تا بە ئەمرۆ خاوەن قەوارە وکیانی خۆیەتی بەتایبەت لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو توانی سەرەرایی هەموو کۆسپ و تەگەرەکانی و ئەو ئاستەنگانەی کە لە بەردەمی دروستکرا بەڵام سیمایەکی جوانی لە حکوومرانی پیشانی وڵاتانی ناوچەکە و هەموو جیهاندا، هەروەها ئەگەر ئاماژە بە مانەوە کوردستان لەگەڵ عێراق و بەتایبەت دوای ئازادکردنی عێراق و ڕووخانی دیکتاتۆری لە ساڵی 2003، زیاتر لهـ 19 ساڵە سەرەڕای دروستبوونی دەیان تەنگ و چەڵەمە، جێبەجێ نەکردنی دەستوور، وەک قەوارەیەک لە چوارچێوەی عێراق ئیدارەی خۆی دەکات.
بۆیە، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بە خۆماندا بچینەوە ، چونکە ئەوە لە ڕابردوو و ئێستاش کەش کە هەلومەرج و باردۆخی ناوچەکە بەرەو گۆرانکارییە و ناکرێت تا سەد ساڵی دیکەش هەر چاوەروان بین ، بەتایبەت کە
لەسەر ئاستی ناوخۆیی کورد تاوەکو ئێستا لەسەر هەموو پرسەکان یەکریز نین کە پێویستە لەسەر بەرژەوەندی باڵاکانی نەتەوەی کورد تەبا بن و
هەروەها ئێستا بەهۆی ئەو ڕاگەیاند و تەکنۆلۆژیاییەی کە جیهانی کردۆتە گوندێکی بچوک و نەتەوەیی کورد و ئاڵا و شووناس و خەباتی زیاتر ناسراوە و بەتایبەت لە ڕابردووو ئێستای حکوومەتی کوردستان
وەک بینراوە و کاری لە سەر کراوە زیاتر گرنگی وبایەخ بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسییەکان دراوە. چونکە هەرێمی کوردستان وەکوو کارەکتەرێکی نادەوڵەتی توانیویەتی باشترین پەیوەندی لەگەڵ دەڵەتە زلهێزەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەڕیتانیا و ئەڵمانیا دروست بکات. بۆیە، کاتی ئەوەی لۆبی لە سەرانسەری وڵاتانی جیهان لە پێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ دۆزی نەتەوەییمان بەدەست بێنین وزیاتر شوناسی خۆمان و مافەرەواکانمان بچەسپێنین .
یەکەم،، کاتی ئەوەی هاتووە هەموو هێزولایەنە کوردپەوەر و نیشتمانپەوەرەکان خۆیان ڕێکبخەنەوە.
دووەم،، پێوەستە حیزب ولایەنە کوردستانییەکان لە پێناو بەرژوەندی و دەستکەوتە نەتەوەیی وخاک تێبکۆشن.
سێیەم ،، زیاتر بانگەشە و ناساندنی پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان ،وەک مافێکی ڕەوایی چارەی خۆنووسین، زمان، کەلتوور .
چوارەم ،، هەروەها دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکان و چارەسەرکردینا بە شێوەیەکی دڵسۆزانە ونیشتیمانپەوەرانە
پێنجەم،، زیاتر چەسپاندنی بنەماکانی ئابووری سەربەخۆیی و گرنگیدان بە لامەرکەزیەتی کارگێڕی.
کارکردنی بەردەوام لە ڕووی بەهێزکردنی یەکریزی نەتەوەیی لەسەر ئەوەی کە ئیتر مێژوو خۆی دووبارە نەکاتەوە.
لە ئەنجامدا، دەگەینە ئەو بڕوایەی کە بە تەبایی سیاسی و یەکدەنگی دەستکەوتەکانمان زیاترە، بە پێچەوانەشەوە پەرتەوازەیی جگە لە ماڵ وێرانی هیچی لێ سەوز نابێت. بۆیە، پێویستە کار لەسەر پایەکانی مافی چارەی خۆنووسین بکرێت چونکە ناکرێت چیتر نەتەوەیەکی 50 ملیۆنی بە هۆی بێ دەوڵەتییەوە بچەوسێنڕێتەوە ..