ئادار عەبدولڵا-زاری كرمانجی
ماڵپەڕێكی جیهانی بڵاوی كردووەتەوە: شلەیەک لە ناوەوەی گوێ کە پێی دەوترێت (هایدرۆپی ئێندۆڵیمفاتیک)دەتوانێت تێکەڵ ببێت لەگەڵ ئەو سیگناڵانەی کە بۆ مێشک دەنێردرێن و کۆنتڕۆڵی بیستن و هاوسەنگی دەکەن. ئەم نەخۆشیە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵە
ماڵپەڕی جیهانی : (Mayo Clinic) “نەخۆشی مینیێر نەخۆشیێکی درێژخایەنە دەکرێت لە هەموو تەمەنێکدا رووبدات ، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵیدا دەست پێدەکات و بە نەخۆشییەکی هەمیشەیی دادەنرێت، وادەکات مرۆڤ تووشی سەرگێژبوون ببێت بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەکرێت ئەم سەرگێژبوونە رووبدات بە شێوەیەکی ئاسایی لەنێوان 20 خولەک بۆ 12 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە 24 کاتژمێر تێپەڕ ناکات. ئەم سەرگێژبوونە لەوانەیە ببێتە هۆی دڵ شێواندن. دەکرێت ببێتە هۆی کەمئەندامی بیستن. لە نەخۆشی مینیێردا توانای بیستن دەگۆڕێت، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.
بە تێپەڕبوونی کات لەدەستدانی بیستن دەکرێت هەمیشەیی بێت چارەسەری نەبێت هۆکاری دروستبوونی ئەم نەخۆشیە نەزانراوە لەوانەیە بەهۆی زیادبوونی شلە لە گوێی ناوەوە بێت. بەڵام ڕوون نییە چی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئەم شلەیە لە ناوەوەی گوێ






























































