زاری كرمانجی-سۆران
لە بازگەیەكی سنووری ئیدارەی سۆران، كەسێك بە تۆمەتی ڕاوكردنی ئاژەڵی كێوی دەستگیركرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
عەقید ئەمیر خۆشەوی عیسا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامە لە ڕێگری كردن لە ڕاوكردنی پەلەوەر و ئاژەڵی كێوی و بڕینی دارو درەخت، هەركەسێكیش سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسایی توند دەبێتەوە”.
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ئاشكراشی دەكات: “لە بازگەی سەری بەردی سنووری (سۆران-سیدەكان) كەسێك بە تۆمەتی ڕاوكردنی كەو و ئاژەڵی كێوی دەستگیركرا و ڕاستی یاسا كرا دۆسیەی بۆ كراوەتەوە.

































































