دوو مووچە لەسەر یەک دابەشدەکرێت
هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری ئامادە کردووە لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕادەستی بەغدای بکات تاوەکوو مووچەی مانگی 8 خەرج بکات، کە ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە، بەڵام تا ئێستا بەغدا هەنگاوی جدی نەناوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 8
هەرچەندە محەممەد شیاع سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوە بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نەبووە مووچەکە خەرج بکات، هاوکات هەرێم 120 ملیار دیناری ئامادە کردووە بۆ بەغدا
بۆ مووچەی مانگی 8 لەبارەی ناردنی 120 ملیارەکە بە هەمان میکانیزمی سێ مانگی ڕابردوو دەدرێتە بەغدا، واتا سەرەتا دەبێت ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەکە بۆ دارایی عێراق بنێرێت، ئینجا دواتر هەرێم 120 ملیارەکە دەنێرێت
لە دوای مووچەی مانگی 8، هەرێم ئامادەیی تەواوی خۆی نیشان داوە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری دیکەی داهاتی نانەوتی بە بەغدا بۆ مووچەی مانگی 9 بەپێی دوایین ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال






























































