سەرەڕای مەترسی بە به‌بیابانبوون کە عێراقی گرتووەتەوە، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشە هه‌ڵمه‌تێكی بڕینه‌وه‌ی درخت و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه، پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتداران درێژ ده‌كه‌ن و هۆشداریش له ئایندهی ژینگه‌ی عێراق ده‌ده‌ن.
هاووڵاتییەک بەمیدیاکانی راگەیاندووە، كاتی خۆی رووبه‌ری ماڵه‌كه‌مان 450 مه‌تر بوو و بینایه‌ی خانووش بچووك بوو، زۆرترین رووبه‌ری كرابووه پارك، بەڵام به‌داخه‌وه دوای 2003 لە خانووە نوێیەکاندا باڵەخانە شوێنی باخچەکانی گرتووه‌ته‌وه.
عه‌لی به‌یاتی، شاره‌زای ژینگه‌ی عێراق دەڵێت، پێویسته به یاسا پارێزگاری له دره‌خته‌كان بكرێت، كه جه‌خت له حه‌رامكردن و بهتاوانكردنی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان بكاته‌وه. چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و دره‌ختانه تاكه شت بن كه له‌داهاتوودا له‌پێناویاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئۆكسجین ده‌جه‌نگین، ئه‌مڕۆ عێراق به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به 400 ملیۆن دره‌خته، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له به‌بیابانبوون بكرێت.
خەمی بیانبوون هەر ئەوەندەش نیە، بەڵکو هه‌ندێك لایه‌نی حكومی دره‌خته به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بڕنه‌وه و له‌شوێنی ئه‌و دارخورمای هاورده‌كراو ده‌ڕوێنن، نرخی هه‌ر یه‌كێك له‌و دارخورمایانهش ده‌گاته نیو ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا تێچووی دره‌ختی ئاسایی له 20 هه‌زار دینار تێپه‌ڕ ناكات.






























































