مستەفا دۆلەمەری – زاری کرمانجی :
نادر محەممەد سەرۆکی شارەوانی ناحیەی بلێ بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بوونی چەکدارانی پەکەکە مەترسی لەسەر ناحیەکەمان هەبووە و بەو هۆیەوە زیاتر لە نۆ گوند چۆڵ کراون و دانیشتووانی تەواوی ئەو گوندانە ئێستا لە نێو کۆمەڵگەی دارا داز ژیان دەکەن، کە تایبەت بۆ ئەوان دروستکراوە”،
ئەوەش دەڵێ:” ئەگەرچی لە نێو کۆمەڵگاکەدا تەواوی خزمەتگوزاریان بۆ دابین کراوە، بەڵام داواکارن بە زوویی کۆتایی بە شەڕ بێت و بە ئارامی بگەڕێنەوە گوندەکانیان”.