زاری كرمانجی – سۆران:
ماڵپەڕی (ئێران ئەنتەر ناشناڵ) بە پشت بەستن بە زانیارییەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كردەوە “بەندكراوێك بە ناوی موحسین عەشیری لە زیندانی ناوەندیی ئەسفەهان، سزای بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لەسەر جێبەجێ كراوە.”
عەشیری، شەش مانگ بەر لە ئێستا بە تۆمەتی (دزیكردن) دەستبەسەر كراوە و لەلایەن دادگای تاوانەكانی ئەسفەهان سزای شەش مانگ زیندانی و بڕینی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بەسەردا سەپێنراوە،”
لە ڕاپۆرتی ئێران ئەنتەر ناشناڵ هاتووە”دوای ئەوەی بەندكراوەكە سزای بەندكردنی تەواو كرد، سزای بڕینی پەنجەكانیشی بەسەردا جێبەجێكراو دواتریش بە ڕەزامەندی سكاڵا كار و دوای دابینكردنی كەفالەتی یەك ملیار تۆمان ئازاد كرا.”






























































