بەپێی لیستێک کە وەزارەتی دادی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە، بڕیارە ٢٥٠ زیندانی فەلەستینی کە بە تاوانی کوشتن و بەشداری لە هێرشە کوشندەکاندا سزای هەتاهەتایی بەسەریاندا سەپێنراوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس ئازاد بکرێن.
ئەم زیندانیانە بە شێوەیەکی سەرەکی سەر بە حەماس، جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین و فەتحن.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست، حەماس دەبێت تا کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات.
دۆسیەی ئەو فەلەستینیانەی لە ئیسرائیل زیندانی کراون، پەیوەندییان بە “کوشتن، تەقینەوە خۆکوژییەکان، هێرشی چەکداری و پیلانگێڕی بۆ کوشتن”ەوە هەیە.

































































